مۆسكو راگرتنى چالاكییه سه‌ربازییه‌كانى له سووریا رهتكدهكاتهوه
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا هۆشداریى ده‌دات به گه‌ڕانه‌و بۆ چاره‌سه‌رى سه‌ربازیى ئه‌گه‌ر گفتوگۆ سیاسییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن
K24
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، سێرگى لاڤرۆڤ، هۆشداریى ده‌دات به گه‌ڕانه‌وە بۆ چاره‌سه‌رى سه‌ربازیى ئه‌گه‌ر گفتوگۆ سیاسییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن.
پێش به‌ستنى كۆنگره‌ى میونیخ له باره‌ى دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى سیاسیی بۆ دۆخى سووریا، ئه‌مڕو پێنجشه‌ممه، دووپاتى كردووه كه چالاكییه سه‌ربازییه‌كانى له سووریا راناگرێت، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى موسكۆ و ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك له باره‌ى راگرتنى شه‌ڕ له سووریا و ناردنى هاوكاریى مرۆیى.
هه‌نگاوه دبلۆماتییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند پێش به‌ستنى كۆبونه‌وه‌ى میونیخ، له گه‌ڕى چواره‌مى كۆبونه‌وه‌كانى چاره‌كردنى دۆخى سووریا.
پێش ده‌ستپێكردنى دانووستانه‌كان، چاوه‌روان ده‌كرێ، وه‌زیرى دهرهووهى رووسیا، سێرگى لاڤرۆڤ و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، جۆن كێریى، به دوو قۆلى كۆبونهوهیك ببه‌ستن، زۆربه‌ى ناوه‌ند دیبلۆماتییهكانى رووسیا ئه‌م كۆبونه‌وه به هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌زانن بۆ لهیهكنزیككردنهوهى هه‌لوێسته‌كان له پێناو ئاراسته‌كردنى دانووستانه‌كان له باره‌ى سووریاوە.
هاوكات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا، هه‌ندێك لایه‌نى تومه‌تبار كرد و گوتى: "ئه‌و لایه‌نانه گڕه‌و له‌سه‌ر چاره‌سه‌رى سه‌ربازیى ده‌كه‌ن له سووریا گه‌ر دانووستانه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون".
ئه‌وه‌شى گوت كه: " مۆسكو و واشنتن به‌رده‌وام داكۆكیان كردووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له بریاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا باس له چاره‌سه‌رى سه‌ربازیى نه‌كرێت له سووریا، به‌ڵام هه‌ندێك له هاوپه‌یمانانى ئه‌مریكا له رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاست ئه‌م بوچونهیان ره‌تكردووەته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ى حه‌یات، ئاماده‌كردن: نه‌وزاد محه‌ممه‌د
