ناتۆ هه‌وڵده‌دات له ده‌ریای ئیجه رێگا له قاچاغچییهتیكردن به مرۆڤ بگرێت
"ناتۆ ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌نێرێته ده‌ریای ئیجه"
K24 – هه‌ولێر:
یانس ستۆلتینبێرگ ئه‌مینداری گشتیی هاوپه‌یمانێتی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) رایگه‌یاند، بۆ نه‌هێشتنی قاچاغچییهتیكردن به مرۆڤ كه له‌لایه‌ن قاچاغچییه‌كانه‌وه به‌رامبه‌ر كۆچبه‌ران ده‌كرێت، ناتۆ ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌ڵمانیا ده‌نێرێته ده‌ریای ئیجه.
به‌هۆی به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و شه‌ڕی داعش له عێراق و خراپی باری ئابووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، ساڵی 2015 سه‌دان هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر روویان له ئه‌وروپا كرد، له رێگای گه‌یشتنیشیان هه‌زاران كه‌س له ده‌ریای ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا گیانیان له ده‌ستداوه.
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی به‌رگری ناتۆ له برۆكسل، هه‌ریه‌كه له توركیا و ئه‌ڵمانیا و یۆنان ئه‌و داوایه‌یان له هاوپه‌یمانێتییه‌كه كرد كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی ده‌ریای ئیجه بكات و رێگری له به قاچاغبردنی كۆچبه‌ران بگرێت.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا گوتی: "به ئامانجگرتنی چه‌ته‌كان كه ناچاربوونی په‌نابه‌ران به هه‌ل وه‌رده‌گرن، رۆڵێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی مرۆڤایه‌تی ده‌بێت".
به گوێره‌ی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، 75 هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له ساڵی 2016 له رێی ده‌ریاوه گه‌یشتوونه‌ته یۆنان.
سه‌رچاوه: فرانس 24+ فرانس پرێس+بی بی سی
و: موحسین حوسێن