ئه‌ندامێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا داوای هاوكاری بۆ كورد ده‌كات
پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به هاوكاریكردنی كورد له‌به‌ر ده‌سته
K24 - هه‌ولێر:
ئێلیانا، بەر لە پرژانە سەر كرۆكی بابەتەكهی، وەبیر ئەندامانی كۆنگرێسی ھێنایەوە، كە چۆن بەرپرسەبالاكانی ئیدارەی ئۆباما و بە تایبەت ئاشتۆن كارتەر, وەزیری بەرگری، باسی لەوە كردبوو، كە كورد ئەو ھێزەن، كە ئەمریكا بەدوایان دەگەڕێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش لە عێراق و سوریا.
ئێلیانا جەختی لەوە كردەوە، كە پێویستە ئەمریكا ھاریكاری سەربازی زیاتر پێشكەش بە كورد بكات.
ئێلیانا رۆس گوتى: "بەداخەوە، پێشمەرگە تا ئێستاش چەكی باشیان لەبەر دەستدا نییە و تەقەمەنی زیاتریشیان پێویستە, ئه‌وان بە بوێری خۆیان ده‌ستییان به‌سه‌ر تانكەكانی داعشدا گرتووه و به‌كارییان ده‌هێنن، ئەو تانكە ئەمریكیانەی كه داعش لە سوپای عێراقەوە لە موسڵ بۆى بەجێماون ".
پێشمه‌رگه بووه‌ته قه‌لغان
هه‌روه‌ها گوتی: "پێشمەرگە سەلماندوویانە كە لە بەتواناترینی ھێزەكانن لە جەنگ و پێویستە لە ھاوكاریكردنیان بەردەوام بین و چەكیان بۆ دابین بكەین لە تێكشكاندنی مەترسی داعش, كه ئه‌و رێكخراوه مەترسییە بۆ سەر ھەموومان".
ئێلیانا، ئاماژەی بەوەشكرد، كاری زیاتریان لە پێشە بۆ رووبەررووی داعش لەسەر زەوی و یارمەتیدانی زیاتری كورد بن، چونكە داعش مەترسییەكی گەورەیە بۆ سەر ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریكا و كورد.
ئێلیانا دووپاتیشی كرده‌وه، داعش تەنانەت چەكی كیمیاویشی دژی كورد بەكارھێناوە و باسی قوربانییەكانی پێشمەرگە كرد، كە بە شانازییەوە بۆ ئازادی خۆیان و گەلەكهیان دەجەنگن، بەڵام سەرەرای ئەوەش، حكوومەتی عێراق مووچەی نەداون و چەند مانگێكە وەریان نەگرتووە.
بڕینی بودجه له‌لایه‌ن عێراق
ئێلیانا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: " سەرەرای وه‌رنه‌گرتنی مووچەیان بۆ چەند مانگێك و پێویستی زیاتری جەنگ و كۆنی چەكەكانیان, به‌ڵام پێشمەرگە لە شەڕكردن لە دژی داعش به‌ردوامه، پێشمەرگە پێویستی بە ئێمە دەبێت, ئەوەی داوای بكەن بۆیان جێبەجێبكەین، تا لە سەركەوتنەكانیيان بەردەوام بن".
له پاره‌ی پاراستنی پێكهاته نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی دیكه له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه گوتی: "كوردەكان نەك تەنھا موسڵمانان دەپارێزن، بەڵكو كريستيان و ئێزدی و تەواوی پێكھاتە نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی عێراق دەپارێزن، كە زیاتر لە 1.5 ملیۆن كەسن، جگە په‌نادانی زیاتر لە 300 ھەزار په‌نابه‌ری سووری".
كوردە میھەرەبانەكان
ھەروەھا ئێلیانا، ئەوەشی دووپاتكردەوە، رووتێكردنی ئەو ھەموو خەڵكەو گرنگی پێدانیان لەلایەن "كوردە-میھەرەبانەكان" و جەنگی بەردەوام، ئابووری كوردستان لەبەردەم ھەڕەشەی شكستھێناندایە, له‌مباره‌یه‌وه ئێلیانا به گرنگی ده‌زانێت، ئەمه‌ریكا ھاوكاری كورد بكات.
ئێلیانا ئاشكرايكرد، كە پرۆژەیەكی لەبەردەستە، بۆ ئه‌وه‌ی ئەمریكا بە فەرمی رێز لە قوربانییەكانی كورد بگرێت، لە شەری دژی داعش.
ئێلیانا لە خێزانێكی ئاوارەی كووبییە و لە نزیكترین ئەندامانی كۆنگرێسە لە تێدا كرووز، كه یه‌كێكه له پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له 2016.
