كابینه "تهكنۆكراتهكه"ی عه‌بادیی توڕه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه
داواده‌كرێت پێوه‌ره‌كانی پاڵاوتن ئاشكرابكرێن

K24 ـ هه‌ولێر:
بیست و چوار كاتژمێر به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌كه‌ی عه‌بادیی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی "وه‌زیرانی ته‌كنۆكرات" تێپه‌ڕنه‌ببوو، توڕه‌یی و ناڕه‌زایی لایه‌نه سیاسییه‌كانی لێكهوتهوه.
ئیئتیلافی وه‌ته‌نی داواكه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ره‌تكرده‌وه و داواكه‌ی عه‌بادییان به "شكستی سه‌رۆك وه‌زیران" له‌قه‌ڵه‌مدا.
ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی، له‌باره‌ی داواكه‌ی عه‌بادیی سه‌رسوڕمانی خۆی پیشاندا و گوتی: "حكوومه‌تی عێراق پێویستی به چاكسازیی قوڵ هه‌یه".
عه‌لاوی گوتیشی: "كێشه‌كان به گۆڕینی وه‌زاره‌ت چاره نابێت و پێویسته ناوچه داگیركراوه‌كان رزگاربكرێت، ئاواره‌كان بگه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان، میلیشیاكان سهركوتبكرێن، گه‌نده‌ڵكاران سزابدرێن، هه‌روه‌ها باری ئابووری عێراق راستبكرێته‌وه".
ناڕه‌زایی دژی عه‌بادیی لایه‌نه شیعه‌كانیشی گرته‌وه و موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، 45 رۆژ مۆڵه‌تی به عه‌بادیی دا بۆ ئه‌وه‌ی سووربێت له‌سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌تێكی ته‌كنۆكرات و چاكسازی ئه‌نجامبدات.
سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له عه‌بادیی كرد و رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران له‌و ماوه دیاریكراوه پابه‌ند نه‌بێت، له‌ناو په‌رله‌مان متمانه‌ی لێوه‌رده‌گرنه‌وه.
هه‌روه‌ها ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی، ره‌خنه‌ی له عه‌بادیی گرت، له‌م چێوارچێوهیه سادق ئهللبان ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی قانون رایگه‌یاند، پێوه‌ره‌كانی پاڵاوتن بۆ دیاریكردنی وه‌زیره‌كان له سه‌ربنه‌مای ته‌كنۆكرات "لاستیكی"یه و رووننیه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادیی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پێشنیازی گۆڕینی وه‌زیره‌كان و دانانی وه‌زیری "ته‌كنۆكرات"ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها عه‌بادی داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد له‌و پڕۆژه‌یه هاوكاری بن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لشه‌رقولئه‌وسه‌ت
و: نيزام فه‌يسه‌ڵ