سەرچاوەیەک: توركيا به‌رده‌وام ده‌بێ له بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی یەپەگە
"ده‌بێ هێزه كوردییه‌كانی سووریا له‌و ناوچانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه پاشه‌كشه بكه‌ن"
K24- هه‌ولێر
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵۆ، ئاشکرای کرد کە له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، داوودئۆغڵۆ به راۆێژكاری ئه‌ڵمانیای راگه‌یاندووه، توركیا به‌رده‌وام ده‌بیێت له بۆردومانکردنی "مۆڵگەکانی" یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یەپەگە).
له دوو رۆژی رابردوودا سوپای توركیا چەند ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی یەپەگەی لە رۆژئاوای کوردستان بۆردومانکرد و داوای كشانه‌وه‌ی هێزەکانی یەپەگەی کرد لەو ناوچانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون كه پێشتر له ژێر ده‌ستی ئۆپۆزسیونی سووریادا بوونه.
ئەمە لە کاتێکدایە گوتەبێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كێربی، داوای له حكوومه‌تی توركیا كرد هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان لە سووریا رابگرێت.
هاوکات سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ، بۆردومانکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی یه‌كینه‌كان پاراستنی گه‌لی لە لایەن سوپای تورکیاوە بۆ ئه‌وه گه‌رانده‌وه ئه‌و هێزانه هه‌ڕه‌شهن بۆ سه‌ر توركیا.
پێشتر سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، یه‌كینه‌كان پاراستنی گه‌لی به تیرۆریست ناوبرد و داوای له ئه‌مریكا كرد هه‌ڵویستی خۆی روونبكاته‌وه ئایا توركیا یان یەپەگە هه‌ڵده‌بژێرێ.
سه‌رچاوه: رۆیتەرز، وه‌رگێڕان: نه‌وزاد محه‌ممه‌د