ئەحمەد كانی: گۆڕان بەھەڵە لە بار و دۆخی ھەرێمی كوردستان گەیشتووە

پسپۆرێک: گۆڕان هەست بە شەرم دەکەن بەرامبەر بە جەماوەریان و رای گشتیی

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/963e7d8c-0fd5-44c1-98a2-dea0898aa0fa/Walami%20Parti%20Bo%20Goran.ism/manifest

K24- ھەولێر:

دوو رۆژ لەمەوبەر بزوتنەوەی گۆڕان پرۆژەیەكی چاكسازیی بۆ بارودۆخی ئێستای ھەرێمی كوردستان و قەیرانی دارایی راگەیاند، لە بەرامبەردا ئەحمەد كانی، ئەندامی سەركرادیەتی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ گۆڕان بەھەڵە لە بار و دۆخی ھەرێمی كوردستان گەیشتووە.

ئەحمەد كانی راشیگەیاد: "خوێندنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ ئەو بار و دۆخە زۆر ھەڵەیە، ئەو پڕۆژەیەی گۆڕان خزمەت بە كوردستان ناكات لە رووی ئەوەی لایەنەكان لە یەكتر نزیك بكاتەوە".

هاوکات ساماڵ عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەكۆی گۆڕان لە ھەولێر گوتی: "ئەو پڕۆژەیە سەرنجی بزوتنەوەی گۆڕانە بۆ لایەنە سیاسییەكان بۆ ئەوەی گفتوگۆی لە سەر بكەن".

هەروەها عومەر نورەدینیی، مامۆستای زانكۆ لەبارەی ناوەڕۆكی پڕۆژەكەی بزوتنەوەی گۆڕان گوتی: "بزوتنەوەی گۆڕان ویستوویانە لە دۆخی ئێستا قسەیەكیان ھەبێت، جۆرێك لە شەرمیان ھەیە بەرامبەر بە جەماوەرەكەیان و رای گشتیی، لەو پڕۆژەیەدا گەڵاڵەیان كردووە لە چوارچێوەی ئەو پڕۆژەیەدا ".

لە 14 ئەم مانگە بزوتنەوەی گۆڕان دوو پڕۆژەی بۆ چارەسەری قەیرانی دارایی و بار و دۆخی سیاسیی ھەرێمی كوردستان خستەروو، لە گرنگترین خاڵەكانی پڕۆژەكەدا ھەموارکردنی یاسای سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان و وەرگرتنەوەی متمانە لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بوو.

ئامادەكردنی: شنۆ محەممەد

Fly Erbil Advertisment