په‌رله‌مانتارێك: گه‌ڕانه‌وه‌ى يوسف محه‌ممه‌د كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له نوێترين ههڵوێستييدا دوو پاكێجى تايبه‌ت به ئه‌نجامدانى چاكسازى دارايى و سياسيى راگه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له نوێترين ههڵوێستييدا دوو پاكێجى تايبه‌ت به ئه‌نجامدانى چاكسازى دارايى و سياسيى راگه‌ياند و داوايكرد، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، يوسف محه‌ممه‌د بگه‌ڕێته‌وه بۆ بيناى په‌رله‌مان، له به‌رامبه‌ريشدا ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسيۆنى سه‌وز رايگه‌ياند، گه‌ڕانه‌وه‌ى يوسف محه‌ممه‌د هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر ناكات.
بنكه فراوان، ناوی ئه‌و كابینه‌یه‌ی، پێنج لایه‌نه‌كه‌ی باشووری كوردستانی، له ده‌وری مێزێك كۆ كرده‌وه، ئه‌وان پێكه‌وه بڕیاریاندا، چوار ساڵی ئارام بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن.
ئێستا مووچه نیوه‌یه، په‌رله‌مانیش كارا نییه، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش، نایشارێته‌وه پارتی ئه‌ركی سه‌رشانی له لایه‌نه‌كانی دیكه قورستره، بۆیه چاره‌سه‌ری بارودۆخی هه‌رێم ده‌به‌ستێته‌وه به گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسف محه‌ممه‌دی سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
به‌لای فراكسیۆنی سه‌وز، هاتنه‌وه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر ناكات، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێستا قوناغی موزایه‌ده‌كردن نییه، ده‌بێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
پارتی خۆی به‌وه وه‌سف ده‌كات، ئه‌وان كار بۆ خۆشگوزه‌رانی ژیانی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیشی هه‌ندێك لایه‌ن تۆمه‌تبار ده‌كات به‌وه‌ی بوونه‌ته هۆكاری دروستبوونی قه‌یرانه‌كان.
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ئاواته‌خواز بوون، ئه‌و مێزه تا كۆتای هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌ده‌وری خۆی كۆكردبایهوه، به‌ڵام له نیوه‌ی رێگا ئاواته‌كه‌یان نه‌هاته‌دی.