نه‌سروڵڵا: پلانى توركيا و سعوودييه شكستده‌هێنێت
ئه‌ميندارى گشتيى حزبوڵڵاى لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا رايگه‌ياند، "پيلانى توركيا و سعوودييه بۆ رووخاندنى ئه‌سه‌د شكستده‌هێنێت".

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ميندارى گشتيى حزبوڵڵاى لوبنان، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا رايگه‌ياند، "پيلانى توركيا و سعوودييه بۆ رووخاندنى ئه‌سه‌د شكستده‌هێنێت".
نه‌سروڵڵا، گوتيشى: "سعوودييه و توركيا پێيان باشتره شه‌ڕى سووريا درێژ بكه‌نه‌وه، له برى ئه‌وه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د بكرێت".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و دوو وڵاته ده‌يانه‌وێت هێزى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووريا بكه‌ن و جێپێيهك له‌و وڵاته‌دا بۆ خۆيان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و بۆ ئه‌و مهبهستهشيان گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و گرووپ و ميليشيايانه ده‌كه‌ن، كه نه‌يارى ئه‌سه‌دن و شه‌ڕ بۆ به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌و دوو وڵاته ده‌كه‌ن".
نه‌سروڵڵا، له رێگه‌ى تۆمارێكى ڤيديۆييه‌وه قسه‌ى بۆ لايه‌نگرانى كرد و گوتيشى: "ئه‌وان ئامانجيان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ميحوهرهكهى ديكه‌يه، به‌ڵام داعشيان كردووه‌ته بيانوو".
پێشتر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا مه‌لود چاووش ئۆغڵۆ، رايگه‌ياندبوو، وڵاته‌كه‌ى پێشنيازى ئه‌وه‌ى كردووه، هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش هێزى وشكانى ره‌وانه‌ى سووريا بكات و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا توركيا به‌شدارى ده‌كات و هێز ره‌وانه‌ى سووريا ده‌كات.
ماوه‌ى چوار رۆژه توركيا به چڕى ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كات، كه له باكوورى سووريا (رۆژئاواى كوردستان)، كه‌وتوونه‌ته ژێر كۆنترۆڵى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه).
توركيا ئه‌وه‌ى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه رێگه نادات شارۆچكه‌ى ئه‌عزاز كه ته‌نيا چه‌ند كيلۆمه‌ترێك له سنوورهكهيهوه دووره و بووه‌ته مۆڵگه‌ى به‌رهه‌ڵستكارانى ئه‌سه‌د بكه‌وێته ده‌ست كورد.
ئه‌وروپا و وڵاتانى خۆرئاوا، رايانگه‌ياندووه، ئه‌وه‌ى له ئێستادا شه‌ڕ بۆ ئه‌سه‌د ده‌كات، ميليشياكانى حزبوڵڵا و فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسدارانه كه ئه‌ركه‌كانى ئه‌و سووپايه تايبهتكراوه به ده‌ره‌وه‌ى ئێران.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز.
و: ئ.هـ