سەرۆكی پارتێكی رووسیا: پێویستە كورد وەك وڵات مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت
"پێویستە كورد ھەوڵی سەربەخۆیی بدەن"

K24 - ھەولێر:
سەرۆكی پارتی لیبراڵ دیموكراتی رووسیا رایگەیاند، پێویستە كورد وەك وڵات مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.
ڤلادیمیر ژیرینۆڤسكی، سەرۆكی پارتی لیبراڵ دیموكراتی روسیا بە ماڵپەڕی (Sputnik)ی راگەیاند: "پێویستە كورد وەك وڵاتێك مامەڵەی لەگەڵ بكرێت".
ئەو گوتانەی سەرۆكی پارتی لیبراڵ دیموكراتی رووسیا وەك كاردانەوەیە بەرامبەر بە دواین لێدوانی ئەحمەد داوودئوغڵو، سەرۆك وەزیرانی توركیا، هات، بۆیە گوتویەتی: "مامەڵەی توركیا لەگەڵ كورد لەو وڵاتە مایەی نیگەرانییە، پێویستە كورد ھەوڵی سەربەخۆیی بدەن و داوای رۆژئاوا ئەرمەنستانیش بكەن".
ژیرینۆڤسكی، وەك سەركردەیەكی سیاسیی ماوەی 20 ساڵە لە ناو باردودۆخی خراپی وڵاتەكەیدا بەرھەڵستكاریی پارتە فەرمانڕەواكانی رووسیا دەكات و داوای دیموكراتی دەكات، ھەروەھا بەردەوام پشتیوانیی لە گەلی كورد و سەربەخۆیی لە ھەرچوار پارچەی كوردستان دەكات.
ژیرینۆڤسكی دامهزرێنهری پارتی لیبڕاڵی دیموكراتی رووسیا یه، له ساڵی 1991 حزبهكهی دامهزراندووه، له ساڵی 1993 بهشدارییان له ههڵبژاردنهكانی پهرلهمانی رووسیادا كردووه، له ههڵبژاردنی پەرلەمانی رووسیا (ئەنجوومەنی دۆما) له ساڵی 2007 توانییان 8.14% به دهست بێنن و ببنه خاوهن 40 كورسی پهرلهمان.
داڕشتنەوە: ھەڤاڵ مەلا