سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایان: مامۆستایان كۆمه‌ڵێك داواكارییان هه‌یه نه‌خراونه‌ته‌ڕوو
"ماوه‌یه‌كی زۆره توێژی مامۆستایان كۆمه‌ڵێك داواكارییان هه‌یه نه‌خراونه‌ته‌ڕوو"

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه دواخراوه، هیواشی خواست له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا بتوانن ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكه‌ن، ئه‌وه‌شی گوت، توێژی مامۆستایان ماوه‌یه‌كی زۆره كۆمه‌ڵێك داواكارییان هه‌یه نه‌خراونه‌ته‌ڕوو.
عه‌بدولواحید محه‌ممه‌د سەرۆکی یەکێـتیی مامۆستایانی کوردستان بۆ کوردستان٢٤ گوتی: "له خوێندنی ئه‌مساڵ، سێ كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئه‌مڕۆش بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌و كۆبوونه‌ویه نه‌كرا، هیوادارین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ین".
عه‌بدولواحید محه‌ممه‌د گوتیشی: "ماوه‌یه‌كی زۆره توێژی مامۆستایان كۆمه‌ڵێك داواكارییان هه‌یه، به‌ڵام نه‌خراونه‌ته‌ڕوو".
سه‌رۆكی یه‌كێتیی مامۆستیان، روونیشیكرده‌وه: "یه‌كێك له‌و داواكارییانه، دابه‌شكردنی زه‌وی نیشته‌جێبوونه بۆ مامۆستایان"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ده‌توانم بڵێم نیوه‌ی مامۆستایان له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ندنه‌بوونه".