سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی كریستیان ده‌چنه سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری
ژماره‌یان 750 پێشمه‌رگه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ یه‌كه‌مجار، هێزێكی 750 كه‌سی، كه سه‌رجه‌مییان كریسیان بن، له هه‌رێمی كوردستان به سه‌رپه‌رشتی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی پێكهێنرا.
750 پێشمه‌رگه‌ی كریستیان، كه بۆ پاراستنی ناوچه كریستیان نیشنه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاماده‌كراون، ئه‌مڕۆ 18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، كۆتاییان به مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی هێنا و ئێستا ئاماده‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی سه‌ربازی.
عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی گوتی: "له‌سه‌ر ته‌كنیكێكی نوێی شه‌ڕ راهێنراون و ئه‌ركی پاراستنی ناوچه كرستیاننشینه‌كانیان پێده‌سپێردرێت".
به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، له‌گه‌ڵ گوتنه‌وه‌ی مارشی نیشتمانی (ئه‌ی ره‌قیب)، پاسه‌وانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، به‌ڵێنیاندا، خاك و كڵێساكانییان، ماڵ و مێژوویان، گۆڕی باپیرانیان به خوێن بپارێزن.
لێره، ئایین و ئایینزا جیاوازییان نییه، هه‌موویان ئامانجیان پاراستنی خاك و نیشتمانه، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، ئه‌وانه له‌كاتی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ده‌بینن.