ئهمنێستی ئینتهرناشناڵ رهخنه له عێراق دهگرێت
عێراق.. له دوو مانگدا سزای له سێدارهدان بۆ 90 كهس دهركراوه

K24 - ههولێر:
رێکخراوی لێبوردنی گشتی نێودەوڵەتی (ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ) رەخنەی توند لە حکوومەتی عێراق دەگرێت بەوەی كە ھێشتا سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکات و ئاشکراشی دەکات تەنھا لەدوو مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٦دا، عێراق بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ ٩٠ کەس دەركردووە.
لەراگەیاندراوێکدا، رێکخراوی ئەمسنتی ئینتەرناشناڵ، ئیدانەی نوێترین بڕیاری دادگاکانی عێراق دەکات کە رۆژی پێنچشەممەی رابردوو بڕیاری سزای لەسێدارەدانی بۆ ٤٠ كەس دەركرد کە تۆمەتباربوون بەوەی دەستیان لە کۆمەڵکوژییەکەی ساڵی ٢٠١٤ی کامپی سپایکەردا ھەبووە، کە تێیدا نزیکەی ١٧٠٠ کادری سەربازی عێراقی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژران.
جەیمز لینچ، بەڕێوەبەری بەشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی رێکخراوی ئەمنستی ئاشکرای کرد کە پێش دەركردنی بڕیاری لەسێدارەدان بەسەر ئەو ٤٠ کەسەدا، حکومەتی عێراق لەشەش ھەفتەی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٢ کەسی لەسێدارەداوە.
لینچ رەخنەشی لە پڕۆسەی دادگاییکردنەکانی عێراق گرت و رایگەیاند زۆربەی بڕیارەكانی دادگا بێگوێدانە پابەندبوون بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری، دەدرێن.