هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا
چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی بۆ كراوه
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی تووشبوو به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، دوای ئه‌وه‌ی له نه‌خۆشییه‌كه‌ی چاكبووه‌وه، له‌سه‌ر داوای خۆی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا.
جه‌ستن ترۆدۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا، خه‌ونی گه‌نجێكی وڵاته‌كه‌ی هێنایه‌دی و ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كه، كه یه‌كێكه له چاره‌سه‌ركراوانی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا.
پرێبجێت لیكهه‌نپاڵ، بۆ ئاژانسی "گلۆباڵ نیوز"ی كه‌نه‌دی گوتی: "كاتێك وه‌ڵامی نامه‌كه‌م به به‌ڵێ درایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ببمه سه‌رۆك وه‌زیران و خه‌ون و هیوایه‌كه‌م هاته‌دی، له خۆشیان نه‌متوانی كۆنتڕۆڵی خۆم بكه‌م و له شوێنی خۆم له خۆشییان هه‌ڵده‌په‌ڕیم".
پرێبجێت بووه سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا و خۆی و خێزانه‌كه‌ی به شێوازێكی فه‌رمی رۆژی 18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016 پێشوازییان لێكرا، دوای خواردنی سوێندی یاسایی، به‌شداری له گفتوگۆكانی ئه‌نجوومه‌نی گشتی وڵاته‌كه‌ی كرد.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی كه‌نه‌دا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌و رۆژه‌ی كه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا كاری كردووه و دواتر نانی ئێواره‌ی له چێشتخانه‌ی په‌رله‌مانی كه‌نه‌دا خوارد.
ئه‌و گه‌نجه به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی كه‌نه‌دا كرد و له‌لایه‌ن جۆرج فیۆری، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نه‌كه پێشوازی لێكرا و به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناسێندرا.
پرێبجێت له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا، له باره‌ی خه‌ونی بوونی به سه‌رۆك وه‌زیران گوتی: "ده‌زانم كه سیاسه‌توانان خاوه‌ن ئارامییه‌كی زۆر و به‌هێزن، ئه‌وان مامه‌ڵه‌كه له‌گه‌ڵ پرسه جیاوازه‌كانی سیاسه‌ت، ئابووری و یاسایی ده‌كه‌ن، پێمخۆشبوو له نزیكه‌وه ئه‌و بارودۆخه ببینم".
هه‌روه‌ها گوتی: "پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كارێكی ساده و ئاسان نییه، كاتێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بووم تێبینیم ده‌كرد ئه‌و له‌یه‌ك كاتدا ده‌یخوێنده‌وه و چاودێری زۆرێك له پرسه‌كانی ده‌كرد".
ئه‌و گه‌نجه دووپاتی كرده‌وه كه وا هه‌ست ده‌كات له‌ناو خه‌ونێكدا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و ده‌ڵێت: "هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كاتی ژیاوم، زۆر جیاواز بوونه و ناتوانم به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌بیریان بكه‌م".
پرێبجێت خه‌ونه‌كه‌ی خۆی به‌دیهێنا و وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی سه‌ردانی ئۆتاوای پایته‌ختی كه‌نه‌دای كرد و رۆژێكی له پایته‌ختدا به‌سه‌ربرد، ئه‌ویش له رێگای دامه‌زراوه‌ی به‌دیهێنانی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان له كه‌نه‌دا.
