بهشێك له ئاوارهكانی شنگال داوا دهكهن بگهڕێنهوه زێدی خۆیان

K24 - ههولێر:
دوای رزگاركردنی شارۆچکەی شنگال و نزیكبوونەوەی رزگاركردنی شاری مووسڵ، ئاوارەكانی كەمپەكانی سنووری سلێمانی داوا دەكەن بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان و بەشێك لە خێزانەكانیش باسی ئەوە دەكەن كە ھێشتا ژمارەیەك لە ئەندامانی خێزانەكانیان لە ژێر دەستی داعشدان و چارەنووسیان نازانن، بەڵام ھیوادارن بە رزگاكردنی مووسڵ چارەنووسی كەس و كاریان دەربكەوێت و بەیەك شاد ببنەوە.
بەرفى بەدەم گریانەوە بە وێنە سۆراغى باوکى و خوشکە پاکیزەکەى لە چاوى (کوردستان 24)وە دەکات، ئومێد دەکات هەر بە رێگەى (کوردستان 24)هوه بە ئازیزانى شاد بێبتەوە.
ئەم کچە 14 ساڵە لە سەرەتاى تەمەنیدا، جگە لە بیرکردنەوە لە ئازیزانى و بەخەیاڵى لە ئامیزگرتنیان، هیچ ئومێدێکى دیکەى نییە و لەگەڵ خانەوادەکەى هێشتا لەو دیمەنانەدا دەژین کە لە چیاى شنگال لە یەکدىی دابڕان، ئەوان پێیان وایە لە هەرجێگەیەکى ئەم کوردستانە بن زێدى خۆیانه، ئێستاش بەتاسەى بینینەوەى ئەندامانى دیكهی خیزانەکەیان لە خەمێکى قولدان.