سه‌رۆكی عێراق: باڵوێزخانه‌كانی عێراق ده‌كرێنه‌ باره‌گای حزبیی

فوئاد مەعسووم: رێگە نەدەن باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له‌و وڵاتانه‌ بكرێنه‌ باره‌گای حزبیی و كۆبوونه‌وه‌ سیاسیی و ئایینییه‌كان

K24ـ هه‌ولێر

سه‌رۆك كۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسووم داوایكرد باڵوێزخانەکانی عێراق له‌ وڵاتانی جیهان نه‌كرێنه‌ باره‌گای حزبیی و كۆبوونه‌وه‌ی سیاسیی و ئاینییه‌كانیان.

له‌ میانه‌ی پێشوازیكردن له‌ حوسێن عامریی، باڵوێزی عێراق له‌ ئوسترالیا و حازم یوسفیی، باڵوێزی عێراق له‌ فلیپین، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایسپاردن رێگە نەدەن باڵیۆزخانه‌كانی عێراق له‌و وڵاتانه‌ بكرێنه‌ باره‌گای حزبیی و كۆبوونه‌وه‌ سیاسیی و ئایینییه‌كان.

سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی كرد به‌ گرنگیی هاوكاریكردنی هاووڵاتیانی عێراق له‌ ئوسترالیا و فلیپین و گوتی: "پێویسته‌ ده‌رگای باڵیۆزخانه‌كان كراوه‌بن به‌ رووی عێراقییه‌كان به‌بێ جیاوازیی له‌ نێوان پێكهاته‌كان".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه له‌ دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق له‌ رێکەوتی 9/4/2003، عه‌ره‌بی سوننه‌ به‌رده‌وام ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن كه‌ گوایە له ‌لایه‌ن  شیعه‌كانه‌وه‌ په‌راوێز خراون و پێكهاته‌ی شیعه‌ (كه‌ زۆرینه‌ن له‌ په‌رله‌مانی عێراق) ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر جومگه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حكوومه‌تی عێراق.

به‌مدواییه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادیی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌تیكرده‌وه‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بنێرێت و پۆستی سوپاسالاری عێراق و ئه‌و پۆستانه‌ به‌ كورد بدات كه‌ کورد داوایان دەکات.

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی ئه‌لزه‌مان، وه‌رگێڕانی: ن.ف

Fly Erbil Advertisment