سعوودیه كۆنسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كاته‌وه
ده‌یه‌وێت په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان بدات

K24 - هه‌ولێر:
عه‌ره‌بستانی سعوودیه بۆ یه‌كه‌مجار كۆنسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان ده‌كاته‌وه و كۆنسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته‌ش، خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و هه‌نگاوه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌رده‌برێت.
عەبدولمونعیم عەبدولڕەحمان ساڵح، کۆنسوڵی گشتيی سعوودیە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و بڕیاره وه‌ك یه‌كه‌م كۆنسوڵی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌كار ببێت.
عه‌بدولمونعیم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆیی به گه‌یشتنی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و راشیگه‌یاند، هاتنیان "سه‌ره‌تایه‌كی خێر ده‌بێت بۆ هه‌مووان".
کۆنسوڵی گشتيی سعوودیە لە هەرێمی کوردستان گوتی: "په‌ره به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه ده‌ده‌ین و له‌م دۆخه‌دا ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی كوردستان نابین".
لای خۆیه‌وه نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر, خۆشحاڵی خۆی به گه‌یشتنی یه‌كه‌م كۆنسوڵی سعوودیه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند, كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له شاری هه‌ولێر هه‌نگاوێكی گرنگ و گه‌وره ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكات پاڵپشتیكردن له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه باڵیۆزخانه‌ی خۆی له ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2015 له به‌غدا كرده‌وه، كه 25 ساڵ بوو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق, به‌هۆی شه‌ڕی كوه‌یته‌وه پچڕاندبوو، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 22ى شوبات/ فێبرایه‌ری 2016، رياز نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئاستی كۆنسوڵخانه له هه‌ولێر ده‌كاته‌وه.