سه‌رۆكی حكوومه‌ت دڵنیایی ده‌داته مامۆستایان
كۆمه‌ڵگای نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایان دروست ده‌كرێت

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئاماژه به جێبه‌جێكردنی خواسته‌كانی مامۆستایان ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌ی نێچیرڤانی بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و قوبادی تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده، له چوار به‌ڵێن به مامۆستایان دراوه، پێداچوونه‌وه به خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه بكرێت و زه‌وی، یاخود یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونییان به‌سه‌ردا دابه‌ش بكرێت.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاماژه به دانپێدانان به بڕوانامه‌ی "كۆلێژی كراوه"كان ده‌كات، هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كاته‌وه كه فه‌رمانبه‌ران زیانمه‌ند نابن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
خواستى مامۆستایان جێبەجێ دەکرێت
ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی (٢٢/٢/٢٠١٦)ی زایینی، (نێچیرڤان بارزانى) سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و (قوباد تاڵەبانى) جێگرى سەرۆکى حکومەت، لەگەڵ (د.پشتیوان سادق) وەزیری پەروەردەی حکومەت و سەرۆکى یەکێتى مامۆستایانی کوردستان و هەردوو بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەکانى هەولێر و سلێمانى کۆ بوونەوە.
مەبەستى کۆبوونەوەکە گەیاندنى پەیامىى مامۆستایان بە سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێم و دیاریکردنى چارەسى ئەو گرفتانە بوو کە لە ماوەى ڕابردوودا بوونە هۆى بایکۆتکردنى خوێندن لە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەى گەرمیان.
وێراى سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان و جێگرەکەى بۆ دەستپێکردنەوەى خوێندن لەو دەڤەرانەى کە لە هەندێک قوتابخانەیاندا خوێندن بایکۆت کرابوو، دووبارە دڵنیایی درایەوە بە مامۆستایان کە ئەم دۆخە بەردەوام نابێت و تێدەپەڕێت، "گرنگ ئەوەیە منداڵان لەوە زیاتر زەرەرمەند نەبن و بتوانن ئاسوودە وانەکانیان بخوێنن و ئەزموونەکانیان ئەنجام بدەن".
ئەنجامى ئەرێنى ئەم کۆبوونەوەیەى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرى پەروەردە لەم خاڵانەى خوارەوەدا کورت دەکرێتەوە:
یەکەم: بەم نزیکانە و لەم چەند ڕۆژەى داهاتوودا، "وادەى دابەشکردن"ـى نیوەمووچەى مانگى (٩/٢٠١٥)ى زایینى دیارى دەکرێت.
دووەم: پێداچوونەوەى بە خشتەى مووچەى فەرمانبەران بە گشتى دەکرێت و ناهێڵدرێت فەرمانبەر زەرەرمەند بێت.
سێیەم: زەوى یا کۆمەڵگەى نیشتەجێبوون بۆ مامۆستایان دابین دەکرێت.
چوارەم: بڕوانامەکانى "کۆلێژى کراوە" کە ژمارەیان نزیکەى (٥٠٠) بڕوانامەیە، ددانیان پێدا دەنرێت.
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن
وەزارەتى پەروەردە