وه‌زیری به‌رگری عێراق: پێشمه‌رگه به‌شداری له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كات
پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی باشه

K24 - هه‌ولێر:
عێراق ئامادەکاری زیاتر بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ ده‌كات، بۆ ئەم مەبەستەش هێزی زیاتر ڕەوانەی نزیک ئه‌و شاره دەکات.
خالد عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق، رایگەیاند، پێشمەرگە لە ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵ بەشدار دەبێت و هەماهەنگییەکی تەواوییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە.
عوبەیدی لە بارەی بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە ئازادكردنەوەی مووسڵدا گوتی ئەم بڕیارە لە دەسەڵاتی سوپاسالاری عێراقدایە.
بەرپرسە عێراقییەکان، هەمیشە جەخت لەسەر نزیكبوونەوەی وادەی ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای مووسڵ ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئەم مەبەستەش تادێت، هێزی زیاتر ڕەوانەی نزیك شارەکە دەکرێت.
ئەمجارەشییان وەزیری بەرگری عێراق، خاليد عوبێدی، لە کاتی ناردنی یەکەم یه‌كه‌ی سه‌ربازی لە لیوای 71 لە بەغدا رایگەیاند, پێشمەرگە بەشدار دەبێت لە شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵ و هەماهەنگییەکی تەواوییان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە، بڕیاری بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە شەڕی دژی داعش لەدەستی سوپاسالاری عێراقە.
وەزیری بەرگری عێراق گوتی:" پێشتر سێ بەتالیۆن ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و لە مەخموور جێگیرکراون، هه‌روه‌ها ھێزی زیاتریش ره‌وانه ده‌كرێن".
عوبه‌یدی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەوەی هەمووان لەسەری کۆکن، بەشداری هێزەکانی پێشمەرگەیە لە پرۆسەکەدا، بەڵام بەشداری حەشدی شەعبی پێکهاتەکانی عێراقی دابەش کردووە، سوننەکان بەشداری ئەم ملیشیا شیعەیە رەتدەکەنەوە و حکوومەتی بەغداش، بەپێویستى دەزانن".
موسڵ گەورەترین شارە لە عێڕاق و سوریا، کە چەکدارانی داعش ساڵی ٢٠١٤ دەستی بەسەردا گرتووە.