كه‌مبۆدیا.. جرجه "پاڵه‌وانه‌كان" له هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مین به‌كارده‌هێنرێن
رێكخراوێك 14 جرج به‌كارده‌هێنێت

K24 ـ هه‌ولێر
نیو سەدەیە ناوچەیەكی زۆر لە كەمبۆدیا مینڕێژكراوە و رێكخراوی ئێم سی دی لەو وڵاته له ڕێگەی بەكارھێنانی جرجەوە ناوچه مینڕێژكراوه‌كان پاكده‌كاته‌وه.
ناوچه مینڕێژكراوه‌كان له كه‌مبۆدیا تاكوو ئێستا بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بەوھۆیە زیاتر لە 67 ھەزار كەس ببنه قوربانیی .
سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخراوی ھەڵگرتنەوەی مین (ئێم سی دی) رایگه‌یاند: مین لە ھەموو شوێنێكی ئەم ھەرێمە بڵاوكراوەتەوە، بۆیە ھەزاران كەس كوژران و برینداربوونە.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، بەتەنیا لە ناوچەیەك 15 كەس گیانیان لەدەستداوە، خەڵك له‌و شوێنه نا‌وێرن بە دەغڵ ودان خۆیان خەریك بكەن و ئه‌وان لە ڕێكخراوەكەیاندا جرج بۆ پاكردنەوەی زه‌وییه‌كان بەكارده‌هێندرێن.
ئەم جورجانە بۆ ئەوەی لە تەندروستییەكەی باش بمێننەوە، ڕۆژانە وەرزشیان پێدەكرێت و خواردنی باشیان پێدەدرێت. ڕێكخراوەكە 14 جرجی بۆ ئەم كارە تەرخانكردووە و پێیان دەڵێت "پاڵەوانەكان"، چونكە بەكارھێنانیان لە ڕێگەكانی دیكە بەباشتر دەزانێت.
داڕشتنه‌وه‌ی: ن.ف