ڤیه‌ننا باشترین شاره‌كانی جیهانه بۆ ژیان و به‌غداش خراپترينه
كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی جۆری ژیانی له 440 شاری جیهان پۆلێن كردووه

K24 – هه‌ولێر:
له پۆلێنكردنێكدا كۆمپانیای میورسێر راوێژكاریی نێوده‌وڵه‌تیی رایگه‌یاند، ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا باشترین شاره‌كانی جیهانه بۆ ژیان به‌سه‌ربردن تیایدا، كه‌چی به‌غدای پایته‌ختی عێراق له كۆتایی لیستی شاره‌كانی جیهاندا ماوه‌ته‌وه.
ئه‌و كۆمپانیا راوێژكارییه له راپرسییه‌كدا جۆری ژیانی له 440 شاری جیهان پۆلێنكردووه، به گوێره‌ی پۆلێنه‌كه به‌ده‌ر له گیروگرفته كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییه‌كان، شاره ئه‌وروپییه‌كان هه‌ر له ریزی پێشه‌وه‌ن كه ژیان به‌سه‌ر بردن تیایاندا باشه.
پۆلێنكردنی 10 شاره یه‌كه‌مه‌كانی جیهان نه‌گۆڕاوه، له ساڵی پاره‌وه پارێزگاری‌یان له ریزبه‌ندیی خۆیان كردووه، ئه‌وانیش بریتین له (ڤیه‌ننای نه‌مسا، زیوریخی سویسرا، ئۆكلاندیی نیوزیله‌ندا، میونشنیی ئه‌ڵمانیا، ڤانكۆڤه‌ری كه‌نه‌دا، دۆسلدۆرف و فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانیا، جنێڤی سویسرا، كۆپنهاگنى دانیمارك و سیدنی ئوستورالیا)".
به گوێره‌ی راپرسییه‌كه، شاره دێرین و ره‌سه‌نه‌كانی وه‌ك پاریس و له‌نده‌ن و نیویۆرك نه‌یانتوانیوه شوێنێك بۆ خۆیان له لیستی باشترین 35 شاری جیهان بۆ ژیان به‌سه‌ر بردن تیایاندا، بگرن.
له راپرسییه‌كه‌دا ئه‌و كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه چه‌ند هۆكارێكی له شاره‌كان ده‌ستنیشانكردووه كه خه‌مڵاندنیان بۆ بكرێت، له‌وانه (سه‌قامگیریی سیاسیی، جۆری چاودێریی ته‌ندروستی، ئاستی فێركردن، رێژه‌ی بوونی تاوانه‌كان، كوالێتی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه و شوێنه‌كانی خۆشگوزه‌رانی).
ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1.7 ملیۆن كه‌سه، به‌وه به‌ناوبانگه خاوه‌نی (قاوه‌خانه، مۆزه‌خانه، شانۆ و ئۆپێرا)یه، جگه له‌مانه‌ش به به‌راورد به شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپا، كرێ و هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه تێيدا هه‌رزانتره.
سه‌باره‌ت به به‌غداش، كه له‌وه‌ته‌ی داگیركردنی له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه له ساڵی 2003 به ده‌ستتوندوتیژیی و تیرۆره‌وه ده‌ناڵێنێ، پارێزگاری له شوێنی خۆی كردووه له خواره‌وه‌ی لیستی شاره‌كانی جیهاندا ماوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: RTA له ئاژانسیی تاس
و: م.ح