زانكۆی سەڵاحەدین رۆژانی پشووی نەورۆز دیاریی دەکات

"بزانە كەی پشووی زانكۆ دەستپێدەكات"

K24 - ھەولێر:

لە بارەی پشووی جەژنی نەورۆز بۆ دەوامی مامۆستایان و قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر، سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین كاتی دەستپێكردنی پشووی نەورۆزی دیاری کرد.

لە راگەیاندراوێكدا سەرۆكایەتی زانكۆی سەڵاحەدین رایگەیاند: "دەوامی زانكۆی سەڵاحەدین لە 3/3/2016، بەردەوان دەبێت و لە 5ی مانگی ئادار دەبێتە پشووی فەرمیی تا 25ی ئادار بەردەوام دەبێت و لە 27/3/2016 دەوامی فەرمیی زانكۆ دەستپێدەكاتەوە".