داعش پێکهاتەی بۆمبه‌کانی له 20 وڵات ده‌كڕێ
"به رێگایه‌كی ئاسان و هه‌رزان ده‌ستیانده‌كه‌وێت"

K24ـ هه‌ولێر
له رێگه‌ی ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا له 20 وڵاتی جیهان، چه‌كدارانی داعش پێكهاته‌كانی بۆمبه چێندراوه‌كان دابینده‌كه‌ن.
دامه‌زراوه‌ی (توێژینه‌وه‌كانی چه‌كداركردنی ناكۆكییه‌كان) له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا له راپۆرتێكدا راگه‌یاند: چه‌كدارانی داعش كه تاكوو ئێستا چه‌ندین ناوچه‌یان له عێراق و سووریا له ژێرده‌ست دایه، له رێگای كۆمپانیاكانی 20 وڵاتی جیهانه‌وه، توانیویه‌تی پێكهاته‌كانی دروستكردنی بۆمبی چێندراو به‌ده‌ستبهێنێت.
دامه‌زراوه‌كه ده‌ڵێ: "رێكخستنی داعش بۆمبه چێندراوه‌كان له چوارچێوه‌ی نیمچه‌دروستكراو به‌ده‌ستده‌هێنێت".
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، له دروستكردنی بۆمبه چێندراوه‌كان، چه‌كدارانی داعش به‌زۆری مادده‌ی (نیتراتی ئه‌مۆنیۆم) به‌كارده‌هێنێت و سوود له ئامێری مۆبایلی جۆری (نۆكیا 105) ده‌بینێت بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان له دووره‌وه.
توێژه‌ران لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و شوێنانه كردووه كه چه‌كدارانی داعش ته‌قینه‌وه‌یان تێدا ئه‌نجامداوه و زیاتر له 700 پێكهاته‌یان له‌و شوێنانه دۆزیوه‌ته‌وه.
توێژه‌ران به‌هاوكاریی پۆلیسی عێراق ئه‌و هێزانه‌ی دژی داعش ده‌جه‌نگن له سووریا و عێراق، چه‌ند نموونه‌یه‌كیان وه‌رگرتووه له‌و بۆمبانه‌ی له‌لایه‌ن داعش چێندراون و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه و ئه‌وانه‌شی ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته بریتانیه‌كه، توێژه‌ران تۆڕێكی كڕیاری پێكهاته‌ی بۆمبه‌كانییان له 20 ده‌وڵه‌ت ئاشكراكرد، كه هه‌ندێك له پێكهاته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاتانی توركیا، ئه‌مریكا، به‌رازیل، هه‌روه‌ها چین و یابان.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌رتای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له شاره‌كانی مووسڵ و ره‌ققه، له مانگی ته‌مموزی ساڵی 2014 ده‌ستیپێكردووه و ماوه‌ی 20 مانگی خایاندووه.
توێژه‌ران له راپۆرته‌كه‌دا هۆشدارییان داوه به‌وه‌ی ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه بۆ دروستكردنی بۆمبه چێندراوه‌كان به‌كارده‌هێنرێن، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌رزان و به رێگایه‌كی ئاسان به‌ده‌ستده‌هێنرێن و هیچ جۆره چاودێریه‌كی له‌سه‌ر نیه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چه‌كدارانی داعش له سووریا و عێراق تۆمه‌تبارن به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژیی و كوشتنی ژن و منداڵ و به كۆیله‌كردن و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ.
به‌هۆی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی ئه‌و گرووپه، ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی عێراق و سووریا كۆچیانكرد و ته‌نیا له عێراق زیاتر له 3 ملیۆن په‌نابه‌ر روویان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كردووه.
سه‌رچاوه: BBC، وه‌رگێڕان: ن.ف