پۆليسى ئيستانبوڵ كهوته حاڵهتى ئامادهباشييهوه
پۆلیسی ئيستانبوڵ، بەمەبەستی دەستگیركردنی پیاوێك كە جلی ژنانی پۆشیوە و گوماندەكرێت كرداری تیرۆریستی ئەنجامبدات كەوتووهتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
K24 – ئيستهنبوڵ:
پۆلیسی ئيستانبوڵ، بەمەبەستی دەستگیركردنی پیاوێك كە جلی ژنانی پۆشیوە و گوماندەكرێت كرداری تیرۆریستی ئەنجامبدات كەوتووهتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەیانی زووی ئەمڕۆ پۆلیسی ئيستانبوڵ كەتووهتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە پاش ئەوەی زانیاری پێگەیشت، پیاوێك بە جلی ژنان خۆی پۆشیەوە گومانی لێدەكرێ كرداری تیرۆریستی ئەنجامبدات.
زانیارییەكە لەلایەن هاووڵاتیان لە گەڕەكی باخچەلار دراوەتە پۆلیس بەرپرسی ئەمنی شارەكەش رایگەیاند، زانیارییەكەیان بەجددی وەرگرتووە و لە بەیانی زووی ئەمڕۆ تەواوی هێزەكانیان خستووهتە ئامادەباشییەوە مەترسی ئەوە هەیە، ئهو كهسه كردهوهى تيرۆريستيى و خۆكوژى ئهنجامبدات.
پێشتریش هێزەكانی ئەمنی توركیا ئاشكرایان كردبوو، لە نێو ئەو چوار ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژكراوەدا كە سێیانیان لە نێو توركیا تەقێندرابوونەوە، یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان بۆ نێو ئيستانبوڵ رەوانە كرا بێت و پۆلیسیش سەرقاڵی دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەكەن.
لەلایەكیدیكەوە هێزەكانی ئەمنی ئيستانبوڵ لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا 14 كەسیان لە چوار گەڕەكی جیای ئەو شارە دەستگیركرد، كە گومان دەكرێت لە تەقینەوەكەی رابردووی نێو شاری ئەنقەرە دەستییان هەبووبێت.
ئا: كامهران حاجى عومهر