باراك ئۆباما: ستراتیجیی نوێی دژی داعش راگەیاند

واشنتن ھەوڵەکانی لە ھەموو بوارەکاندا لە دژی داعش چڕدەکاتەوە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/d5ca8ad9-3b76-4397-9797-8c6e18bd9966/Barack%20Obama.ism/manifest

K24 - ھەولێر:

باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا لە گوتارێكدا ستراتیجیی نوێی وڵاتەکەی دژی داعش راگەیاند.

باراك ئۆباما، لە گوتارێکیدا سەبارەت بە ستراتیجیی نوێی وڵاتەکەی لە دژی داعش راشیگەیاند: "واشنتن ھەوڵەکانی لە ھەموو بوارەکاندا لە دژی داعش چڕدەکاتەوە"، ئاشکراشی کرد: "دەستێوەردانی رووسیا لە سووریا، رەوشی سووریای هێنده‌ی دیکە خراپ کردووە".

ئۆباما گوتیشی: "دەمەوێ ئەوە بڵێم رەوشی ناھەمواری عێراق و سووریا، یەکێکە لە رەوشە ئاڵۆزەکان كە جیھان بەخۆیەوە بینیووە و داعش لەو دوو وڵاتە رەگی کووتاوە و ھاولاتیانیش وەکوو قەڵغان بەکاردێنێت".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەشی کرد: "بێگومان ئەوەی لە سووریا روودەدات تەنیا شەڕی نێوخۆ نییە، بەڵکوو بووەتە شەڕی بەوەکالەتی وڵاتانی ناوچەکە ئەمەش بارودۆخەکەی ئەوەندەی دیکە خراپ کردووە".

باراك ئۆباما گوتی: "دەمەوێ ئەوەش بڵێم کە ھیچ ئاگربەستێک رێکخراوی داعش ناگرێتەوە و ئێمە بەھەموو توانایەکمانەوە رووبەروویان دەبینەوە".

دوای ئەوەی رێكخراوی داعش لە سووریا سەریهەڵدا، دەستی بەسەر چەندین ناوچەدا گرت و چەند ناوچەیەكی لە عێراق كۆنتڕۆڵكرد.

ئەمە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2014وە ئەمریكا ستراتیجیی خۆی دژی داعش راگەیاند و ھێرشی ئاسامانیی بۆ سەر داعش دەستپێكرد.

داڕشتنەوە: ش، م

Fly Erbil Advertisment