ئەنجامی بهرایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شورای ئێران
ناوەندی ھەڵبژاردنی ئێران رایگەیاند، زیاتر لە 33 ملیۆن دەنگ تۆمار كراوە

K24 - ههولێر:
بە گوێرەی ھەواڵی ئاژانسی خەبر ئۆنلاین دوایین زانیارییەكان لەسەر ئەنجامی فەرمی ھەڵبژاردنی نوێنەرانی ئەنجوومەنی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ شێوەیەیە:
لە كۆی 67 كورسی ئەنجوومەنی شورای كۆماری ئیسلامیی ئێران كە بە فەرمیی راگەیەنراوە:
باڵی ریفۆرمخواز 17 كورسی
باڵی پارێزگاران 14 كورسی
كەسانی بێ لایەن 19 كورسی
ئەمە لە کاتێکدایە ئاژانسی ھەواڵی فارسی سەر بە پارێزگاران رایگەیاندووە: "تا ئێستا دەنگەكانی 40 ھەزار سندوق ھەژمار كراوە، بە گوێرەی ئەنجامی دەنگەكان پارێزگاران 60%ی دەنگەكانیان بەدەستھێناوە".
ئەنجامی ھەڵبژاردن لە رۆژھەڵاتی كوردستان بەو شێوەیەیە:
پارێزگای ورمێ:
بازنەی ورمێ:
نادر قازی پوور (ئازەری) 1006 دەنگ
رووحوڵڵا حەزرەت پوور (ئازەری) 433 دەنگ
ھادی بەھادۆری (كورد) 362 دەنگ
بازنەی بۆكان: قەسیم عوسمانیی، 47 هەزار و 163 بۆ جاری سێیەم
بازنەی مھاباد كەوتووەتە دەوری دووھەم
لەبازنەی ھەڵبژاردنی پیرانشار و سەردەشت (دكتور رەسوڵ خزری) دەنگی یەكەمی ھێناوەو لایەنگرانی سەركەوتنی ئەویان راگەیاندووە.
پارێزگای ئیلام:
شاری ئیلام كەوتووەتە دەوری دووەم
بازنەی ئەیوان، سیروان، مێھران، چەرداوڵ و مەلیكشاھی ركابەری لە نێوان سارا فەلاحی 38140 دەنگ، سەلام ئەمینی 37714 دەنگ و جەلال میرزایی 31016 كەوتووەتە دەوری دووەم
بازنەی دێھلۆران، دەڕەشار، ئابدانان و بەدرە ركابەری كەوتووەتە دەوری دووەم
پارێزگای سنە:
شاری سنە كۆی دەنگەكان نەژمێردراون
بازنەی قروە و دێوەڵان: عەلی محەممەد مورادی 39302 دەنگ
بازنەی دیواندەرە و كامیاران كەوتووەتە دەوری دووەم
بازنەی سەقز و بانە رانەگەیەنراوە
بازنەی مەریوان و سەرواباد دەوری دووەم
پارێزگای كرماشان:
شاری كرماشان
عەبدولڕەزا میسری 148928 دەنگی یەكەم
قاسم جاسمی 106456 دەنگی دووەم
كورسی سێیەم كەوتووەتە دەوری دووەم
لەبازنەی ئیسلامابادی رۆژئاواو دالاھۆ حیشمەتوڵا فەڵاحەتپیشە دەنگی یەكەمی بەدەستھێناوە.
لەبازنەی قەسری شیرین و سەرپێلی زەھاو فەرھاد تەجری سەركەوتنی بەدەستھێناوە.
لەبازنەی كەنگاوەر و سەحنەو ھەرسین حەسەن سلێمانی زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست ھێناوە.
لەبازنەی پاوەو ھەورامان شەھاب نادری دەنگی یەكەمی بەدەستھێناوە.
پارێزگای لورستان:
بازنەی دوورود و ئەزنا:
حوسێن گودەرزی 20994 دەنگ
مەجید كیان پوور 20577 دەنگ
لە سێ بازنەی خۆرەم ئاباد
لە بازنەكانی دوورە چەنگی، بروجێرد و ئەشترینان ركابەری كەوتووەتە دەوری دووەم
لە بازنەی ماخوزە:
حەمدوڵڵا كەرەمی 15919 دەنگ
ئامادهكردن: لهیلا قادریی