عەبادیی هێرش دەکاتە سەر سەدر
"شەڕی گەندەڵیی لە حزبەکانەوە دەستپێدەکات"
.jpg)
K24- هەولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادیی، به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ هەڕەشەکانی رابەری رەوتی سەدری ره‌تكردووه کە لە وتاری رۆژی هەینیی هەڕەشەی چوونە نێو ناوچەی سەوزی کرد لە بەغدا بە رێپێوانی جەماوەریی بۆ نارەزایەتی دەربڕین لە دژی گەندەڵیی.
حەیدەر عەبادیی لە وتارێکدا کە لە کۆنگرەیەک لە بەغدا پێشکەشی کرد رایگەیاند: "شەڕی گەندەڵیی لە حزبەکانەوە دەستپێدەکات و هیچ لایەنێکی سیاسیی نییە دان بەوەدا بە بەرپرسیارێتی خۆی بنێ لە گەندەڵیی لەم وڵاتە، هەموان وەزیرانی خۆیان دەستنیشان دەکەن و بەسەر سەرۆک وەزیراندا دەیان سەپێنن و دواتر بێبەرییان لێدەکەن".
عەبادیی گوتیشی: "زۆر لە لایەنە سیاسییەکان یان لەسەر بناغەی بە ناو بناغە دروست کراون یاخود لەسەر بناغەی تایەفیی". و سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کرد: "فراکسیۆنێکی گەورە پێکبهێنرێ بتوانێ لە تایەفەگەریی و ناوەکان خۆ رزگار بکات و کۆتایی بە ناکۆکییە تایەفەگەریی و کۆمەڵایەتییەکان بێنێ".
حەیدەر عەبادیی ئاماژەشی کرد کە: "قووڵکردنی دیموکراتیی ناکرێ، چونکە لایەنە سیسییەکان دیموکراتیی نین". روونیشی کردەوە کە: "لایەنە سیاسییەکان هێشتا دەستبەرداری وەزیرەکانیان نابن و بەم کارە ناتوانین وڵات چاک بکەینەوە".
عەبادیی هاوکات داوای لە حزبە "دەسە:ڵاتدارەکان" کرد: "خۆیان چاکبکەنەوە، چونکە ناکرێ کۆمەڵگە و حزبەکان نا دروست بن و ناکرێ هزری دیموکراتیی و ئازادیی لە کۆمەڵگەدا قووڵ بکەینەوە لە کاتێکدا حزبەکانمان دیموکراتی نین و لە ناخی خۆیاندا باوەڕیان بە ئازادیی نییە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی: "زۆر کەسان هەن دروشم رادەگەیەنن و داوای بەزاندنی هێڵەکانی کۆمەڵگە و مەزهەب و جیاکەرەوەکانی نێوان پێکهاتەکان دەکەن، بەڵام لە کۆتاییدا لە سەر عەرەزی واقیع زۆریان دەستەبەر نەکردووە".
ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی هه‌ینیی رابردوو له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا له‌به‌رده‌م هه‌زاران خۆپیشانده‌ران، رابەری ره‌وتی سه‌در موقته‌دا سه‌در له وتاری نوێژی هه‌ینیی هه‌ڕه‌شه‌ی چوونه ناوه‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی كرد كه باره‌گاكانی حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی تێدایه.
سەدر گوتیشی: "هیچ به‌رپرسێك له ناو حكوومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی من ناكا ئه‌گه‌ر سه‌ر به ئێمه یان هاوسۆزیشمان بێ".
موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند ئه‌و پشتیوانیی له گه‌نده‌ڵكاران ناكا جا چ له ره‌وته‌كه‌ی ئه‌و نزیكبن یاخود سه‌ر به هه‌رلایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسیی بن.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، وه‌رگێڕان: ن.ف