یۆنان: له‌وانه‌یه مانگیی داهاتوو ده‌یان هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر دهستبهسهربكرێن
"پلانی ناتۆ ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی روو له یۆنان ده‌كه‌ن سنووردار ده‌كا"

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كۆچی یۆنانی رایگه‌یاند، له هه‌فته‌كانی داهاتوودا له‌وانه‌یه ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رده‌كرێن بگاته 70 هه‌زار كه‌س.
یانیس مۆزالاس به ته‌له‌فزیۆنی میگا یۆنانی گوت: "مه‌زه‌نده ده‌كه‌م مانگیی داهاتوو 50 بۆ 70 هه‌زار په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر له وڵاته‌كه‌مان دهستبهسهربكرێن"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێستا 22 هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له یۆنان هه‌ن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌گه‌ر پلانی هاوپه‌یمانێتیی باكووری ئه‌تڵه‌سی جێبه‌جێ بكرێ، له‌وانه‌یه شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران به رێژه‌ی له 70% له یۆنان كه‌مبكاته‌وه"، وه‌زیری كۆچی یۆنان ئه‌وه‌شی گوت: "ناتوانرێت كۆچ بوه‌ستێندرێ".
ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران روویان له یۆنان كرد، چونكه بۆ هه‌زاران كه‌س له‌وانه‌ی له جه‌نگیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی دیكه رایانكردووه، ئه‌و وڵاته ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كییه بۆ چوونه ناو ئه‌وروپا.
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی به‌لكان سنووره‌كانیان به رووی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران داخست، له‌م 10 رۆژه‌ی دواییدا هه‌زاران له‌وانه له یۆنان گیریان خواردووه و رێگایان لێگیراوه.
هه‌فته‌ی رابردوو نوێنه‌رانی وڵاتانی هاوپه‌یمانێتیی باكووری ئه‌تڵه‌سی ئه‌وه‌یان روونكرده‌وه: "كه‌شتییه‌كانیان له ده‌ریای ئیجه له نێویشیاندا هی یۆنان و توركیاش، چۆن زانیاریی هه‌واڵگری و چاودێریكردن بۆ پاسه‌وانی كه‌ناره ئاوییه‌كانی توركیا و یۆنان و ئاژانسیی پاراستنی سنووره‌كانی ئه‌وروپا كۆده‌كه‌نه‌وه".
له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدا ئه‌وه‌یان خسته‌ڕوو: "چۆن كۆچبه‌رانیش ده‌گه‌ڕێننه‌وه توركیا ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ناتۆوه رزگارده‌كرێن".
ئامانج له گرتنه‌به‌ری ئه‌و رێوشوێنانه بریتییه له ته‌واوكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان ئه‌وروپا و توركیایه، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌وروپا بوه‌ستێنن.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز ، و: م.ح