دوای راپۆرتێكی كوردستان 24 هاوكاری منداڵێكی نه‌خۆش ده‌كرێت
زه‌هرا ته‌مه‌نی 4 مانگه و 3 مانگ مۆڵه‌تی له‌لای داعش ماوه
K24 - هه‌ولێر:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاپۆرتێكی كوردستان24، له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و خێزانه‌ی مووسڵ، كە مۆڵه‌تی حه‌وت مانگیان له داعش وه‌رگرتبوو تا چاره‌سه‌ری منداڵه نه‌خۆشه‌كه‌یان لە ھەرێمی كوردستان بكه‌ن و ئەگەر لەو ماوەیەدا نەگەڕێنەوە ئەوا داعش ئەو كەسوكارانەیان دەكوژن كە لەو شاره‌دا ماونەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماده‌یی خۆیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و منداڵه دەربڕی، دایك و باوكی منداڵەكەش ده‌ڵێن، تا ئێستا به‌م شێوه‌یه گرنگی به منداڵه‌كه‌یان نه‌دراوه.
بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی ئه‌م خێزانه ده‌كه‌ین، به‌ره‌به‌یانێكی زووه، به‌ڵام باوك و دایكی زه‌هرا چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ن، ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه زه‌هرا بۆ نه‌خۆشخانه ببه‌ین.
ئه‌مانه كه‌سه نزیكه‌كانی خۆیان خستووه‌ته ژێر شمشێری داعش، تا كچه‌كه‌یان بێنه هه‌رێمی كوردستان.
چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا له شاشه و ماڵپه‌ری كوردستان24 راپۆرتێك له‌سه‌ر ژیانی ئه‌وان بڵاوكرایه‌وه، دایك و باوكی زه‌هرا به گریانه‌وه ده‌یانگوت، هیچمان ناویت، ته‌نیا ئه‌و منداڵه چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر دوای بینینی ڕاپۆرته‌كه، په‌یوه‌ندیان به كوردستان24ه‌وه كرد، ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌موو شتێك ده‌ربڕی.
ئێمه گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری، پزیشكێكی پسپۆڕ له نه‌خۆشیه‌كه‌ی زه‌هرا چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ی ده‌كرد.
دایك و باوكی زه‌هرا باس له كێشه‌ی كچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، پزیشكه‌كه پرسیار ده‌كات و زه‌هرا ده‌پشكنێ.
زه‌هرا چوار مانگ ته‌مه‌نییه‌تی، نه‌خۆشیه‌كه‌ی وای له‌دایك و باوكی كرد، به گریان و پاڕانه‌وه له ئه‌میره‌كانی داعش، مۆڵه‌تی ده‌رچوون له مووسڵ وه‌ربگرن، ئه‌وان ڕازیبوون، به‌ڵام به مه‌رجێك، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌رێنه‌وه، كه‌س و كاریان ده‌كوژن.