ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی له شاره‌بان ده‌یان كه‌س ده‌كاته قوربانی
كه‌سێكی خۆكوژ له پرسه‌یه‌ك خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه ئه‌منیی و خۆجێییه‌كان رایانگه‌یاند، كه‌سێكی خۆكوژ له شارۆچكه‌ی شاره‌بان (60 كلم باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا) سه‌ر به پارێزگای دیاله خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه به‌هۆیه‌وه 20 كه‌س كوژراون و 40 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
سادق حوسه‌ینی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له پارێزگای دیاله به فرانس پرێس راگه‌یاند: "كه‌سێكی خۆكوژ له پرسه‌ی یه‌كێك له ریش سپیانی عه‌شیره‌تی به‌نی ته‌میم كه سوننه و شیعه‌ی تێدایه له شارۆچكه‌ی شاره‌بان خۆی ته‌قانده‌وه، له ئه‌نجامدا 20 كه‌س كوژران و 40 دیكه‌ش برینداربوون".
به گوێره‌ی فرانس پرێس: "سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان له نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌بان و به‌عقووبه ئه‌و ژماره‌یه‌ی قوربانییه‌كانیان دووپاتكردووه‌ته‌وه".
به‌رپرسێك له پارێزگای دیاله رایگه‌یاندووه: "دوو سه‌ركرده‌ی میلیشیا شیعه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا كوژراون".
لای خۆشییه‌وه له راگه‌یاندراوێكدا له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه راگه‌یاند.
له 11 كانوونی دووه‌می رابردوو، دوو ته‌قینه‌وه له شاره‌بان روویاندا كه یه‌كێكیان به‌هۆی بۆمبێكه‌وه بوو دوای ئه‌ویش ته‌قینه‌وه‌یه‌كی خۆكوژی به ئۆتۆمبێڵێكی بۆمبڕێژكراو روویدا، له ئه‌نجامدا 20 كه‌س كوژران و ده‌یانی دیكه‌ش برینداربوون.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له كانوونی دووه‌می 2015 سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند: "پارێزگای دیاله له داعش پاككراوه‌ته‌وه"، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته هۆی وه‌ستاندنی هێرشی چه‌كداره‌كان.
لای خۆشییه‌وه رێكخراوی هیومه‌ن رایتس وۆچ رایگه‌یاند: "میلیشیا شیعه‌كان خه‌ڵكیان له شارۆچكه‌ی شاره‌بان رفاندووه و كوشتووه و ئاگریشیان به‌رداوه‌ته خانوو و مزگه‌وتی سوننه‌كان".
سه‌رچاوه: فرانس پرێس+ ره‌ئی ئه‌لیه‌وم ، و: م.ح