سوپای عێراق: ئۆپه‌راسیۆنی سامه‌ڕا ده‌ستیپێكرد
"به پشتیوانی هاوپه‌یمانانه"

K24ـ هه‌ولێر
هێزه‌هاوبه‌شه‌كانی عێراق و میلیشاكانی شیعه، به‌هاوكاریی هۆزه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانییان بۆ رزگاركردنی ناوچه‌كانی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین له ده‌ستی داعش ده‌ستپێكرد.
سوپای عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: "هێزه‌كانی عێراق به هاوكاریی میلیشیاكانی شیعه و هۆزه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان ده‌ستپێكرد له ناوچه‌یه‌كی فراوانی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین له دژی چه‌كدارانی داعش".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: "مه‌به‌ست له‌و ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی دوورگه‌ی سامه‌ڕایه له ده‌ستی داعش".
راگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شكرد: "هێزه‌كانی سوپا، ده‌زگای دژه تیرۆر، پۆلیسی فیدراڵی، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به پشتیوانی هێزی ئاسمانیی عێراق و كه‌تیبه‌ی تۆپی دوورهاوێژ به‌شدارن له‌و ئۆپه‌راسیۆنه".
سه‌باره‌ت به‌و ئۆپه‌راسیۆنه، سوپای عێراق ئاشكرایكرد فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداریی ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، خالید حه‌دیسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شارۆچکەی حه‌دیسه لە پارێزگای ئەنبار رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی خۆكوژیی داعش له رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی ئەنبار، ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و سه‌رۆك ئه‌ركانی فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی جه‌زیره و بادییه‌ی عێراق كوژران.
خالید حه‌دیسی راشیگەیاند: "داعش ئەمڕۆ هێرشێكی خۆكوژیی كرده سه‌ر باره‌گای فه‌وجی سێی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی جه‌زیره و بادییه له نزیك به‌نداوی حه‌دیسه له رومادی (110 كم رۆژئاوای به‌غدا)".
حه‌دیسی گوتیشی: "له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه خۆكوژییه عه‌مید روكن عه‌لی عه‌بوود، سه‌رۆك ئه‌ركانی پرۆسه‌كانی جه‌زیره و بادییه و مقه‌ده‌م فه‌رحان ئیبراهیم، فه‌رمانده‌ی سرییه‌ی پشتیوانیی و چوار سه‌رباز كوژران و 7 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون".
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له فه‌رمانده‌یی پڕۆسه‌كانی ئه‌نبار رایگه‌یاند: "سێ خۆكوژی داعش له نزیك به‌نداوی حه‌دیسه (170كم رۆژئاوای ئه‌نبار) خۆیان به هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌قانده‌وه، به گوێره‌ی ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان 3 سه‌رباز كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربوون".
ئه‌و سه‌رچاوه زیاتر گوتی: "له‌به‌ر پێشبینیكردنی ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه، هێزه ئه‌منییه‌كان له هه‌موو میحوه‌ره‌كانی قه‌زای حه‌دیسه بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌و ناوچه‌یه‌ی داعش‌یش كردبوویه ئامانج ژماره‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان زیادكراون".
له‌لایه‌كی دیكه حه‌شدی شه‌عبیی رایگه‌یاند: "هێزه‌كانیان له هێڵی (لاین) له رۆژئاوای شارۆچکەی سامه‌ڕا (170 كم باكووری به‌غدا) به‌ره‌و ناوچه‌ی جه‌زیره له رۆژئاوا سەربازگەی سپایكه‌ر په‌ڕیونه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری لوبنان، وه‌رگێڕان: ن.ف