150 خێزان لە بندەستی داعش رزگار کران
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێ دوورگه‌ی سامه‌ڕا له داعش پاكبكه‌نه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی سوپای عێراق رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی "ئاسایشی جه‌زیره" له رۆژئاوای شارۆچکەی سامه‌ڕا لە باکووری عێراق هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق 150 خێزانیان له چنگی داعش رزگار کردووە.
له راگه‌یاندراوێكدا شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگیی سوپای عێراق گوتی: "پۆلیسی فیدڕاڵی 150 خێزانیان ئازادكرد كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: "ئه‌و خێزانانه بۆ قوتابخانه‌یه‌ك له ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی رۆژئاوای سامه‌ڕا له نزیك هێڵی (لاین) گواستراونه‌ته‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێشتر سوپای عێراق گوتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان به هاوكاریی میلیشیاكانی شیعه و هۆزه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان له رۆژئاوای سامه‌ڕا ده‌ستپێكردووه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه: "مه‌به‌ست له‌و ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌یه پاككردنه‌وه‌ی دوورگه‌ی سامه‌ڕایه له چه‌كدارانی داعش".
سوپای عێراق ئاشكرایكرد: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تیش به‌شداریی له‌و پڕۆسه سه‌ربازییه‌دا ده‌كه‌ن".
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئامانج له‌و پڕۆسه سه‌ربازییه وه‌ده‌رنانی چه‌كدارانی داعشه له ناوچه‌ی رۆژئاوای سامه‌ڕا تا ده‌گاته ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار (30 كلم رۆژئاوای سامه‌ڕا) و بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی له‌سه‌ر بۆردومانكردنی سامه‌ڕا دووربخرێته‌وه.
هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێ رێگەی گه‌یشتنی پشتیوانیی چه‌كدارانی داعش له نێوان هه‌ردوو پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار بپچڕێنن.
سه‌رچاوه: RT، و: م.ح