بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

خێرایی با زیاد دەبێت

K24 - ھەولێر:

بە گوێرەی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە ئەمڕۆ ئێوارەوە ناسەقامگیریی لە كەش و ھەوای كوردستان دروست دەبێت و سبەی بارانبارین دەستپێدەكات.

لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی (كوردستان24) فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە ئەمڕۆوە كەش و ھەوای ھەرێمی كوردستان ناسەقامگیریی بەخۆیەوە دەبینێت و لە سبەیەوە بارانبارین دەستپێدەكات".

گوتیشی: "بارانبارین بە شێوەی بەھارە دەبارێت و خێرای با لە ھەندێك كاتدا دەگاتە 30 بۆ 40 كلیۆمەتر لە ماوەی سەعاتێكدا و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، ھەروەھا پلەكانی گەرما دادەزێت و لەگەڵ خێرایی با كەش و ھەوا كەمێك خۆڵاوی دەبێت".

لە بارەی وادەی بارانبارین فازڵ ئیبراھیم، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: تا بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممە كەش و ھەوای ھەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دەمێنێتەوە".

Fly Erbil Advertisment