300 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی بەنداوای مووسڵ تەرخان کرا
له 2007 ئه‌مه‌ریكییه‌كان هۆشاریی ده‌ده‌ن له مه‌ترسی داڕمانی به‌نداوی مووسڵ.
.jpg)
K24 - ھەولێر:
حكوومەتی عێراق بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ نۆژەنكردنەوەی بەنداوی مووسڵ تەرخانكرد.
حكوومه‌تی به‌غدا نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵی بە كۆمپاناییهكی ئیتالی سپارد و بۆندێكی به بڕی 273 ملیۆن یۆرۆ كه هاوتایه به 295 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلارە له‌گه‌ڵ ئەو كۆمپانیا ئیتاڵیە واژۆكرد تا به‌نداوی مووسڵ نۆژه‌ن بكەنەوە.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و بڕیاره‌ی په‌سه‌ند كردووه به ئامانجی دڵنیایی زیاتری به‌نداوه‌كه.
له 2007 ئه‌مه‌ریكییه‌كان هۆشداریی ده‌ده‌ن له مه‌ترسی داڕمانی به‌نداوی مووسڵ، به‌ڵام حكوومه‌تی به‌غدا ئه‌و مه‌ترسیانه به بێ بنەما ناو دەبات.
مه‌ترسییه‌كانی داڕمانی به‌نداوی مووسڵ، له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا زیاتر بووه و هه‌ڕه‌شه له ژیانی هاووڵاتیانی مووسڵ و به‌غدای پایته‌ختیش ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر لێواری رووباری دیجله و به رووخانی به‌نداوه‌كه‌ش به‌شێكی زۆری به‌غدا ژێرئاو ده‌كه‌وێت و فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداش ده‌گرێته‌وه.
به گوێره‌ی لێدوانی شاره‌زایان، به‌نداوی مووسڵ له‌سه‌ر بناغه‌یه‌كی ناچه‌سپاو دروستكراوه و بناغه‌ی به‌نداوه‌كه‌ش به‌هۆی گوشاری ئاوی گلدراوهوه رووبه‌ڕووی داخوران ده‌بێته‌وه، دوای كۆنتڕۆڵكردنی به‌نداوه‌كه له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له ساڵی 2014 و راگرتنی پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه، ئه‌گه‌ری رووخانی به‌نداوه‌كه‌ی زیاتر كردووه.
داڕشتنەوە: ش،م