درێژكردنهوهی پشووهكانی بههار خوێندكارانی تووشی دڵهڕاوكێ كردووه
ترسیان له ههژمارنهكردنی ئهمساڵی خوێندن ههیه

K24 - سلێمانی:
ماوەى دیاریکراوى سالێکى تەواوى خویندن 30 هەفتەیە، بەڵام تا ئێستا کەمترینى ئەو ماوەیە خوێندکاران دەوامیانکردوە، هاوکات پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵى 2015-2016 لە کۆتاییدایە ئەمەش نیگەرانى زۆرى له لای خویندکاران دروستکردووە، بە تایبەت ئەگەر پشووەکانى بەهاریش درێژە بکێشێت و ئەم ساڵی خوێندنیان بۆ ھەژمارنەكرێت.
رەوشى زانستی لە زانکۆى سلێمانى تادێت بەرەو پەککەوتن دەڕوات، هوکارەکەش بەردەوامى بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن و راگەیاندنى پشووەکانى بەهارە، ئەمەش دڵەڕاوکێى لاى خوێندکاران زیاتر کردووە، ئەمساڵى خوێندنیش بە ساڵێکى سرووشتى دانانرێت، سەرۆکى زانکۆى سلێمانیش درێژکردنەوەى ساڵى خوێندن رادەگەیەنیت.
لەکەڵ بەردەوامبوونى ئەم رەوشە نالەبارەى خوێندن لە زانکوى سلێمانیدا ههیه، چاوەڕوان دەکرێت لە ساڵى داهاتوودا هەزاران قوتابى دواقۆناغى خوێندنی ئامادەیى، به مهبهستی وەرگرتنیان لە قوناغى یەکەم لە کۆلێژەکاندا، فۆڕمى زانکۆلاین پربکەنەوە، ئهمهش لهكاتێكدایه كه له ئێستادا خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى هەندێك کۆلێژ، تەنها چەند وانەیەکیان خوێندووە.
زیاتر لە 24 ههزار خوێندکار لە زانکۆى سلێمانی دهخوێنن، بەڵام لە ئێستادا لە خویندن بێبەشن و بڕیارە 6 ههزار کورسى بۆ خوێندکارانى 12ى ئامادەیى ساڵى ئاییندە ئامادەبکرێت، ئەگەرچى تائێستا ماوەى دیاریکراو بۆ ساڵێکى تەواوى خوێندن بەڕێنەکراوە، بایکۆتکردنى خوێندن لە ئێستادا دەرگاى هۆڵەکانى داخستووە، لێرهدا پرسیارهكه ئهوهیه دهبێت له داهاتوو لە مەڵبەندى زانست لە شارى رۆشنبیریدا چ بگوزهرێت؟