"گۆڕینی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان باشترین چاره‌سه‌ره"
په‌رله‌مانتارێك: بۆكاراكردنهوهی په‌رله‌مان هه‌موو رێگایه‌ك ده‌گرینه‌به‌ر
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، به مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه، دوای تاووتوێكردنی كۆمه‌ڵێك پێشنیاز، سه‌رۆك فركسیۆنهكان ده‌ڵێن په‌رله‌مانتاران چیدیكه ڕازی نین به‌م دۆخه‌ی په‌رله‌مان، بۆیه ده‌بێت فشار له‌سه‌ر حزبه‌كان دروست بكه‌ین، تا كۆتایی به‌م ره‌وشه بهێندرێت.
هۆڵی په‌ناگیری له په‌رله‌مانی كوردستان، گشت سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی كۆكرده‌وه، ئه‌وه هه‌موو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆكن، كارا كردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه و ده‌یانه‌وێ پێكه‌وه ڕێكبكه‌ون، چۆن په‌رله‌مان كارابكه‌نه‌وه.
له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا چه‌ندین پێشنیاز كراوه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هه‌وڵی جددین بۆ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هیچ كامیان به‌م دۆخه‌ی ئێستا ڕازی نین.
ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی، رایگه‌یاند، ئه‌وان به‌و ره‌وشه‌ی ئێستا رازی نین و گوتی: "فشار له‌سه‌ر حزبه‌كان دروست ده‌كه‌ین و هیچ كه‌س به‌و ره‌وشه رازی نییه".
سه‌رجه‌م فراكسۆنه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن ئه‌زموونێكی تاڵیان له‌گه‌ڵ كۆبونه‌وه‌ی بێ ئه‌نجام هه‌یه، بۆیه سوورن له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی داهاتوو ئومێدێك به هاوڵاتیان نەدرێت، ئەوا كۆبوونەوەكان نەكرێن باشترە.
شوان قه‌ڵادزه‌یی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی گوتی: "هه‌موو رێگا مه‌ده‌نییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر، كه ده‌بنه هۆی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان".