سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی: داعش دروستكراوی ئێران و ئه‌مه‌ریكایه
پێویست ناكات له‌و هه‌موو نموونه جوانانه داعش به نموونه بهێندرێته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "روانگه"ی كوردستان 24 رایگه‌یاند، داعش درووستكراوی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه.
به‌رنامه‌ی روانگه، كه تایبه‌ت بوو به توندوتیژی دژی ئافره‌ت، نموونه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی له‌لایه‌ن رێكخراوی داعش به‌ناوی ئیسلامه‌وه به‌رامبه‌ر به ژنانی ئێزدی كراوه، به نموونه هێنرایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی گوتی: "به‌داخه‌وه له‌و هه‌موو شته جوانه، ته‌نها كاره‌كانی داعش به نموونه ده‌هێندرێته‌وه كه ته‌مسیلی ئیسلام ناكات" و هه‌روه‌ها گوتی: "داعش دروستكراوی ئێران و ئه‌مه‌ریكایه".
دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د عه‌بدولوه‌هاب پێنجوێنی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، وه‌ك پێدانی مافه‌كانی ئافره‌ت، حزبه‌كه‌ی خۆی به نموونه هێنایه‌وه و گوتی: "ئه‌گه‌ر سه‌یری حزبه‌كه‌ی ئێمه بكه‌ی ئافره‌ت تێیدا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه".
دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌د پێنجوێنی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی جه‌مال له شاری هه‌ولێر و ئه‌ندامی لێژنه‌ی فتوایه له هه‌رێمی كوردستان و پێشتریش له‌سه‌ر پشكی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه.