داوودئۆغڵۆ: گرنگە ئێران و تورکیا دیدی ھاوبەشیان فراوان بکەن

"ھەنگاوی گرنگمان ناوە لەبارەی قۆناغی نوێ"

K24 - ھەولێر:

سەرۆك وەزیرانی تورکیا رایگەیاند، گرنگە کە ئێران و تورکیا دیدی ھاوبەشیان فراوان بکەن بەمەبەستی راگرتنی پێکدادانی مەزھەب و نەژاد.

لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ تاران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەحمەد داوودئۆغڵۆ، سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند: "ئەگەر ھەڵسەنگاندن بۆ توانای پەیوەندیی دوو قۆڵی ھەردوو وڵات بکەین، ئەوا کارئاسانی دەبێت لە پێکھێنانی زەمینەیەکی ھاوبەش بۆ کۆتایھێنان بە شەڕی برا و ھەڕەشەی تیرۆر و ناساقەمگیریی ناوچەکە، لە ھەمانكاتدا زۆر گرنگە کە ئێران و تورکیا دیدی ھاوبەشیان فراوان بکەن بەمەبەستی راگرتنی پێکدادانی مەزھەب و نەژاد".

گوتیشی: "لەوانەیە لە بەشێکی بابەتەکان خاوەن بۆچوونی جیاواز بین، بەڵام ناتوانین مێژوو و جوگرافیامان بگۆڕین، ئەمە مێژوویی ھاوسێیەتی کۆنە، ھاوکات لە کۆبوونەوەی دوو قۆڵی و لە کۆبوونەوەی نێو شاندەکان، ھەنگاوی گرنگمان ناوە لەبارەی قۆناغی نوێ".

دوێنێ ئەحمەد داوودئۆغلۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك كۆمار و بەرپرسانی باڵای ئێران ئەنجامبدات، بە گوێرەی زانیاری میدیاكانی ئێران لە كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی ئەنقەرە و توركیادا زیاتر جەخت لەسەر پەیوەندییە ئابووریی و بازگانیەكان دەكەنەوە.

داڕشتنەوە: ھ. م

سەرچاوە: ئانادۆلۆ

Fly Erbil Advertisment