"زمان به‌ڵای سه‌ره" به‌سه‌ر دۆناڵد ترامپدا جێبه‌جێ ده‌بێت
تێد كروز: ترامپ ده‌بێته كاره‌سات

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا ترامپ له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی "زمانه زبر"ه‌كه‌یه‌وه، له‌ناو حزبه‌كه‌یدا گومان له لێهاتوویی و لێهاتنی كه‌سایه‌تی ئه‌و كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان ده‌كرێت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، به‌و هۆیه‌ی له دیبه‌یتی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، باسی له قه‌باره‌ی "ئه‌ندامی نێرینه"ی خۆی كردبوو.
پێنج ویلایه‌ت كاندیدهكانییان دیاریده‌كه‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ریه‌ك له پارته‌كانی دیموكرات و كۆمارییه‌كان، له چه‌ند ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، كاندیدانییان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌و وڵاته دیاریده‌كه‌ن.
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدانی پارته‌كان، له‌كاتێكدایه كه دۆناڵد ترامپی ملیاردێر، به هۆی "زبری زمانه‌كه‌یه‌وه" رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌ته‌وه و له‌ناوخۆی دیموكراته‌كانیش داوا ده‌كرێت ده‌نگی پێنه‌درێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه بێرنی سانده‌رز له ناو دیموكراته‌كان، هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی جیاوازی ده‌نگه‌كانی ده‌دات له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن، كه ئێستا له پێشه‌وه‌ی كاندیدانی پارتهیهكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
بڕیاره كۆمارییه‌كان له ویلایه‌ته‌كانی لیویزیانا، كنتاكی، كینساس ماین هه‌ڵبژاردنی سه‌ره‌تایی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دیموكراته‌كانیش له ویلایه‌ته‌كانی لیویزیانا، كنتاكی و نبراسكا خۆیان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه.

"زمانی زبر" سه‌ری ترامپ ده‌خوات
هێشتا نازانرێت ئه‌و وههوڵانهی له‌لایه‌ن میت رۆمنی، كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2012، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی دۆناڵد ترامپ سه‌رده‌كه‌وێت یان نا، كه له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ده‌ستی پێكردووه، كه له ئێستادا ترامپ، له پێشه‌وه‌ی كاندیدانی كۆمارییه‌كانه‌وه دێت، به گوێره‌ی شیكردنهوهكانیش ره‌نگه هه‌وڵه‌كانی رۆمنی ببێته هۆی له گۆڕنانی خه‌ونی ترامپ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه كاندیدی كۆمارییه‌كان.
دیارترین ئه‌و ویلایه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 5ی ئادار/ مارسی 2016، كاندیدهكانییان یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه، ویلایه‌تی لویزیانایه، كه راپرسییهكان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن له كۆمارییه‌كان ترامپ و له دیموكراته‌كانیش هیلاری كلینتۆن ده‌ربچێت، دوای ئه‌وه‌ی له سێشه‌ممه‌ی مه‌زن، له 7 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگی یه‌كه‌میان هێناو پێشه‌وه‌ی لیستی كاندیدی یه‌كه‌می پارتهكانییان گرت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه تا ئێستاش به شێكی زۆر له جه‌ماوه‌ری كۆمارییه‌كان، له‌ژێر كاریگه‌ری گوته‌كانی ترامپدان و به هۆیه‌وه تووشی شۆك بوون، كه له پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، له به‌رامبه‌ر 11 كاندیدی كۆمارییه‌كان پێشكه‌شیكرد.
هه‌وڵه‌كانی گۆشه‌گیركردنی ترامپ
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا ترامپ له هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كان سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام به‌هۆی "زمانه زبر"ه‌كه‌یه‌وه، گومان له لێهاتوویی و لێهاتنی كه‌سایه‌تی ئه‌و كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان ده‌كرێت، به‌و هۆیه له دیبه‌یتی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، باسی له قه‌باره‌ی "ئه‌ندامی نێرینه"ی خۆی كردبوو.
قسه‌كانی ترامپ له‌و باره‌یه‌وه، وایكردووه نزیكترین كه‌سی حزبه‌كه‌ی هه‌وڵ بۆ گۆشه‌گیركردنی بدات و هه‌ڵمه‌ته‌كانی شكست پێبهێنێت.
بۆ سه‌رگرتنی ئه‌و هه‌وڵانه‌ش، چاودێران چاوه‌ڕوانی 15ی ئادار/ مارس ده‌كه‌ن، كه تێیدا پێنج ویلایه‌تی گه‌وره كاندیدانییان هه‌ڵده‌بژێرن و له‌وێدا كاریگه‌ری ئه‌و ههوڵمهته ده‌رده‌كه‌وێت، كه له دژی ترامپ ده‌ستیپێكردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دۆناڵد ترامپ ره‌تیكردووه‌ته‌وه به‌شداری له "كۆنگره‌ی كاری سیاسی پارێزگاره‌كان" بكات، ئه‌وه‌ش ترسی خستووه‌ته دڵی پارێزگاران.
تیمی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ترامپیش، پاساوی ئه‌وه‌یان بۆ به‌شدارینه‌كردن له‌و كۆنگره‌یه هێناوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، له هه‌مان كاتی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه، ترامپ به‌شداری له فێستیڤاڵێك ده‌كات له ویچیتای ویلایه‌تی كێنساس و دواتریش به‌ره‌و ویلایه‌تی فلۆریدا به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی 15ی ئادار/ مارس بكات.
رێكخه‌رانی كۆنگره‌كه‌ش "بێهیوایی خۆیان به‌رامبه‌ر به ترامپ" ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند، بهشداینهكردنی ئه‌و كاندیده، په‌یامێكی روونه بۆ پارێزگارانی ئه‌مه‌ریكا.

دیمه‌نێكی بێزلێكراو
جینی بێ‌س مارتن، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی پارێزگارانی توندڕه‌و، كه ژماره‌یه‌كی زۆری پارێزگارانی گه‌یاندووه‌ته كۆنگرێس له ساڵه‌كانی 2010-2012، داوا له به‌شداربووانی كۆنگره‌كه ده‌كات، پاڵپشتیكی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تێد كروز بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته تاكه كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
مارتن رایگه‌یاند، ترامپ خاوه‌ن گوتارێكی سه‌رنجڕاكێشه به‌وه‌ی كه جه‌خت له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گه‌وره‌یی ئه‌مه‌ریكا بكات، به‌ڵام مارتن ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، "هه‌ر له‌سه‌رتاوه دۆناڵد ترامپ كه‌سێكی خۆپه‌رسته و له كۆتایی و ناوه‌ڕاستی رێگه‌كه‌ش ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه".
كۆمارییه‌كان له رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، رایهكانییان ته‌واو پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی ترامپ خۆی گه‌یانده ئاستێكی "ئه‌وه‌نده نزم" كه پێشتر رووینه‌داوه.
ماتیۆ كۆنتینیتی له‌سه‌ر ماڵپه‌ری "واشنتۆن فری بیكۆن" نووسیویه‌تی: "دیمه‌نێكی بێزلێكراوه، له سه‌ر شاشه‌ی تهلهفزیۆنهكهم بینیم كاری چه‌ندین ده‌یه‌ی پارێزگاران و چالاكوان و نوێنه‌رانییان به بایه‌ك رۆیشت".
به‌شێكیش له‌و پارته ترسی خۆیان له‌وه نیشانداوه، له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی دۆناڵد ترامپ وه‌ك تاكه كاندیدی كۆمارییه‌كان، ببێته هۆی گه‌یشتنی هیلاری كلینتۆن به كۆشكی سپی.

دژایه‌تیكردنی ترامپ
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، دوای دیبه‌یته‌كه، میت رۆمنی گوتی: "دۆناڵد ترامپ فێڵباز و ده‌جاله"، داوای له ده‌نگده‌ران كرد، ده‌نگ به یه‌كێك له كاندیدی كۆمارییه‌كان بده‌ن.
سه‌ره‌ڕای به‌ریه‌ككه‌وتنی زاره‌كی ترامپ له‌گه‌ڵ سێ كاندیدی دیكه‌ی كۆمارییه‌كان، به‌ڵام ئه‌وان به‌ڵێنییان پێداوه له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی وه‌ك تاكه كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، هاوكاری بكه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی بن كارسۆن، پزیشكی خانه‌نشینكراو، كه یه‌كێك بوو له كاندیدانی كۆمارییه‌كان، به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆی له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن راگه‌یاند، ئێستا ترامپ بیر له بردنی ده‌نگی پاڵپشتیكارانی ئه‌ویش ده‌كاته‌وه.
تێد كروز، كه تا ئێستا له چوار ویلایه‌تی ئه‌مریكا ده‌نگی یه‌كه‌می كۆمارییه‌كانی هێناوه هۆشداری دیاریكردنی ترامپ به كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كان ده‌دات و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ترامپ ببێته كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كان، ئه‌وا له 11ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، واته له رۆژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا، به‌رامبه‌ر به هیلاری كلیتۆن شكست ده‌هێنێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "دیاریكردنی ترامپ كاره‌ساته".
هه‌رچی ماركۆ رۆبیۆیه، كه به‌رای زۆرێك له چاودێران جێگره‌وه‌یه‌كی گونجاوه بۆ ترامپ، تا ئێستا ته‌نها له‌یه‌ك ویلایه‌ت یه‌كه‌م بووه، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه تا ئێستا جۆن كاسین حاكمی ویلایه‌تی ئۆهایۆ، له هیچ یه‌كێك له ویلایه‌ته‌كان یه‌كه‌م نه‌بووه.
هه‌رچی دیموكراتهكانیشه، كۆسپی سه‌ره‌كییان خۆی له رازیكردنی ده‌نگده‌راندا ده‌بینێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی قایلیان بكات بچنه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
هیلاری كلینتۆن، وه‌ك كاندیدی دیموكراته‌كان، بیر له به‌رده‌وامبوونی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌تیش دوای "سێشه‌ممه‌ی مه‌زن" كه توانی سه‌ركه‌وتنێكی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌رچی سانده‌رزه، كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ریزبه‌ندی دووه‌می كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌كات و هه‌وڵه‌كانیشی له به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی ویلایه‌ته‌كانی باكووری وڵات، چڕكردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: هافینگتۆن پۆست