عێراق و میسر تاوتوێی هاریكاریكردن له گشت بواره‌كاندا ده‌كه‌ن
فوئاد مه‌عسووم سه‌ردانی قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌كا
![](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/resources/files/2016/Fuad-Maasoum.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ سه‌ردانێكی سێ رۆژه‌ی بۆ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر ده‌ستپێكردووه و له‌گه‌ڵ عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاته‌كانیان ده‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی فوئاد مه‌عسووم به یه‌كه‌م سه‌ردانی له‌و جۆره داده‌نرێ و له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی میسر بووه.
ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ش پته‌وكردنی هاریكاریی نێوان میسر و عێراقه له گشت بواره‌كاندا، له ته‌ك ئه‌وه‌شدا هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌سه‌ر دوایین په‌ره‌سه‌ندنه هه‌رێمایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها قاهیره و به‌غدا بۆ نه‌هێشتن و دژایه‌تیكردنی تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا، باس له هاریكاریكردن له نێوانیاندا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكایه‌تی میسر رایگه‌یاندووه: "بڕیاره گفتوگۆكان باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و میسر بكه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "هه‌ردوولا بارودۆخی عێراق و هه‌رێمایه‌تیی و نێوده‌وڵه‌تیی ده‌خه‌نه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه، ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ش باس ده‌كه‌ن كه جێگای گرنگیی پێدانی هه‌ردوولایه".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی SPUTNIK ، و: م.ح