قه‌یرانی دارایی خواردنی به‌ندكراوانی له گرتووخانه‌كان بڕی
"چه‌ند مانگێكه كۆمپانیاكانی دابینكردنی خۆراك قه‌رزه‌كانیان پێنه‌دراوه"

K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی عێراق رایگه‌یاند، له‌به‌ر خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی پێویست و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خۆراك، قه‌یرانی نه‌بوونی خۆراكیی له به‌ندیخانه‌كان دروستكردووه.
حسێن عه‌سكه‌ریی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی گوتی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاندووه نابێ خه‌رجكردنی پاره بۆ گیراوه‌كانی له به‌ندیخانه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانگه‌كه‌یان بوه‌ستێندرێ، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی پێویستی بۆ كۆمپانیاكانی دابینكردنی خۆراك خه‌رجنه‌كردووه".
گوتیشی: "دابیننه‌كردنی پاره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی بۆ ئه‌و كۆمپانیایانه و كه‌ڵه‌كه‌بوونی قه‌رزه‌كانیان، بوونه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی خۆراكیی گیراوه‌كان له به‌ندیخانه‌كان بوه‌ستێندرێ".
دوێنێ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی خۆراكیی بۆ گیراوه‌كانی دابیندهكرد رایگه‌یاند: "به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی، كاره‌كان بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ گیراوه‌كان وه‌ستاندووه".
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی فه‌رمانگه‌ی چاكسازیی عێراق
و: م.ح