ھۆشداری لە خراپی رەوشی تەندروستی پەنابەران دهدرێت
ئهگهری بڵاوبوونهوهی نهخۆشی ههیه

K24 - ههولێر:
پزیشكانی خۆبەخش ھۆشداری لە خراپی ڕەوشی تەندروستی و مرۆیی و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی دەدەن لە كەمپەكانی سەرسنووری نێوان یۆنان و مەكدۆنیا.
ڕێكخراوی پەنابەرانیش ئاماژە بۆ بچووكی كەمپەكان دەكات و نهشیاو وهسفییان دهكات، ههروهها داوای چارەسەری بە پەلەی ڕەوشی پەنابەران دەكات.
پەنابەران لە مانگی ڕابردووەوە بەھۆی داخستنی دەروازەی سنوری لەلایەن مەكدۆنیاوە، لە كەمپەكە گیریانخواردووە و لە دۆخێكی تەندروستی خراپدان.
نیك سارچێت پزیشكی خۆبەخشی ئەمریكی لهو سنووره دهڵێت: "ژیان زۆر ناخۆشە، خەڵك ھەزاران یۆرۆ دەدەن بۆ ئەوەی بچنە یۆنان، بەڵام ئەمە وەك ئەمە وایە تۆ كەلەیەك لە دیوار بدەی، وەك دەیبینین گۆمەئاو لێرەو لەوێ ھەیە، چادرەكان بچووكن و ژمارەیان كەمە، ئێمە زۆر دەترسین نەخۆشی لەناو ئەم خەڵكە بڵاوببێتەوە، وەك سورێژە و كولێرە و ئیفلیجی، ئێستا كۆكە و سەرما و ئێش و ئازار و سكئێشە لەناو خەڵكدا بڵاوبووەتەوە".
كەمپی ئایدۆمینای دروستكراوە بۆ گرتنەخۆی تەنیا ھەزار و 500 كەس، بەڵام زیاتر لە 14 ھەزار پەنابەر ئێستا لە كەمپەكەدان. ئەمە و نەبوونی خۆراك و خزمەتگوزاریی سەرەتایی و تەندروستی، وای لە ژنان و منداڵان كردووە ببنە قوربانی یەكەم.
بابار بالوچ قسەكەری كۆمسیۆنی باڵای پەنابەران لهو بارهیهوه گوتێ: "ھەروەك پێشبینی دەكرا، دۆخی ژیانی پەنابەران بەرە خراپی دەڕوات، بەڵام ئەو خەڵكەی لێرەیە ھیچ بژاردەیەكی دیكەیان نییە. ناتوانن بگەڕێنەوە و ناشتوانن لێرە بڕۆن، چونكە گیریان خواردووە. بۆیە پێویستیان بە چارەسەرییەكی بەپەلە ھەیە. بەناردنەوەی ئەم خەڵكەش بۆ وڵاتەكەیان چارەسەری نییە".
لەسەر داوای یەكێتی ئەوروپا، وڵاتانی بەلقان سنووری وڵاتەكەیان بەڕووی پەنابەران ناكەنەوە، بەگوێرەی یۆنانیش، مەكدۆنیا دەروازەی سنووری داخستووە و ناھێڵێت ھیچ پەنابەرێك بۆ وڵاتانی دیكەی ڕۆژئاوا بڕوات، بەڵام پەنابەران لە دەروازەكان وەستاون و ئومێدیان بەرنەداوە، گوێش بەبڕیارەكانی یەكێتی ئەوڕوپا نادەن.