به‌رپرسی چه‌كی كیمیایی داعش ده‌ستگیركرا
سه‌رپه‌رشتی چه‌كه كیمیایی و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رایگه‌یاند، به‌رپرسێكی رێكخراوی داعشییان ده‌ستگیركردووه، كه سه‌رپه‌رشتی چه‌كه كیمیایی و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ی كردووه.
دوو به‌رپرسی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، كه نه‌یانویستووه ناوه‌كانییان ئاشكرا بكرێت، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌فته‌ی رابردوو یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی هێزه‌كانییان له عێراق ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعشییان ده‌ستگیركردووه، كه راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی دروستكردنی چه‌كی كیمیایی كردووه له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا.
یه‌كێك له‌و دوو به‌رپرسه ده‌ڵێت: "ئه‌و یه‌كه تایبه‌ته راسته‌وخۆ له‌لایه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پناتگۆن) ره‌وانه‌ی عێراق كراوه، بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی تایبه‌ت و ده‌ستگیركردنی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی داعش كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه داواكراون".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا ئه‌و به‌رپرسه دهستگیراوهی داعش، له عێراقه له یه‌كێك له به‌ندیخانه ئهمهریكییهكانه، ته‌له‌ڤزیۆنی "سی بی ئێن - CBN"ی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیركراوه ناوی "سلێمان داود ئهلعهفاری"یه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، "عه‌فاری" زانیاری له‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه به سوپای ئه‌مه‌ریكا داوه، كه وه‌ك كارگه‌ی دروستكردنی چه‌كی كیمیایی كاری تێدا ده‌كرێت و له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومان كراون.
له ماوه‌ی رابردوو، رێكخراوی داعش، چه‌ند جارێك له به به‌كارهێنانی گازی خه‌رده‌ل و گازی كلۆر و چه‌ند ماده‌یه‌كی دیكه‌ی قه‌ده‌غكراو، په‌لاماری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی داوه و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش داوای له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كردووه، پێداویستی خۆپاراستن له‌و چه‌كانه بۆ پێشمه‌رگه دابین بكات.