ماوەی پێنج مانگ ھاتووچۆ لە 11 ناوچەی باكووری كوردستان قەدەغە دەكرێت
چەند ناوچەیەك وەك ناوچەی سەربازی راگەیاندرا

K24 - ھەولێر:
حكوومەتی توركیا قەدەغەی ھاتووچۆی لە 11 ناوچەی شاری دەرسیمی باكووری كوردستان راگەیاند.
لە راگەیاندراوێكدا پارێزگاری شاری دەرسیم لە باكووری كوردستان رایگەیاند: "لە مانگی ئادارەوە تا مانگی ئەیلول ھاتووچۆ لە 11 ناوچەی شاری دەرسیم قەدەغە دەكرێت".
پارێزگاری دەرسیم ئەوەشی خستەڕوو: "چالاكییەكانی پەكەكە و رێكستنی نا یاسایی لە ناوچەكە زیادبوونە، ئەمەش بووەتە ھۆی تێكچوونی ژیان و ئابووریی خەڵك، بۆیە قەدەغەی ھاتووچۆ بە ئامانجی وپاراستن و سەر و ماڵی ھاووڵاتیانە".
ئەوە لە كاتێكدایە دوێنێ سوپای توركیا لە شاری چەولگی باكووری كوردستان 18 ناوچە و لە خەرپێت 13 ناوچە وەك ناوچەی سەربازی راگەیاند.