ساڵی رابردوو 966 زیندانی له‌سێداره‌دراون
"ئه‌مه زۆرترین رێژه‌ی له سێداره‌دانه له 20 ساڵی رابردوودا"
K24 – هه‌ولێر:
ئەحمەد شەهید راپۆرتەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران رایگه‌یاند، ساڵی رابردوو ئێران لانیكه‌م 966 زیندانی له سێداره‌داوه.
ئه‌حمه‌د شه‌هید گوتی: "دوایین راپۆرتی من زانیاریی سەرسوڕهێنەری لەسەر زۆر بوونی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران تێدایە".
گوتیشی: "لە ساڵی رابردوو دا لانیكه‌م 966 زیندان له ئێران لە سێدارە دراون کە ئەمەش زۆرترین رێژەیە لە20 ساڵی رابردوودا و هەروەها باس لە هەڵاواردنی سەر ژنان و کچان کراوە".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئێران لە ماوەی ساڵەکانی 2005 تا 2015 لانیكه‌م 73 مێرمنداڵی لە سێدارە داوە کە ئەوە لە ئاماری هەموو وڵاتان زیاترە".
راپۆرته‌ری تایبه‌تی یوئێن بۆ پرسی مافی مرۆڤ له ئێران ئه‌وه‌شی گوت: "لە ساڵی 2014 بۆ 2015 16 منداڵ له ئێران له سێداره‌دراون".
زۆربەی ئەم سێدارەدانانەش هیچکات بە شێوەی فەرمیی لە لایەن حکوومەتەوە پشتڕاست نەکراونەتەوە.