به ڤیدیۆ.. كۆچی پێچه‌وانه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له ئه‌ڵمانیا ده‌ستیپێكرد
به‌شێك له په‌نابه‌ران پاره ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
هاتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی كورد له ئه‌ڵمانیا بووه‌ته جێگای سه‌رنجی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ته‌له‌ڤزیۆنی "WDR"ی ئه‌ڵمانی، له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت، رۆژ به رۆژ ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه زیاد ده‌بێت، كه ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و كۆچی پێچه‌وانه‌ش ده‌ستپێكردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتی ته‌له‌ڤزیۆنه‌كه، ئه‌و په‌نابه‌رانه له كاتی هاتنییان پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆرییان سه‌رف كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ئه‌ڵمانیا، به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه، به‌هۆی قه‌بوڵنه‌كردنی داوای مافه په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته، ئاماده‌ن بڕه پاره‌یه‌كیش بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆسلدۆرفه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر، كه هه‌موو رۆژانی سێشه‌ممه به گه‌شتێكی فڕۆكه ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری كوردی ده‌گه‌نه‌وه هه‌ولێر.
كه‌ناڵه‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "به‌شێك له په‌نابه‌ران له‌كاتی هاتنییان بۆ ئه‌ڵمانیا پاسپۆرته‌كانییان ون كردووه و هه‌ندێكیشیان داوایان له كه‌سوكاره‌كانییان كردووه پاسپۆرته‌كانییان بۆ ره‌وانه بكه‌ن".
سه‌رچاوه: كه‌ناڵی "WDR"ی ئه‌ڵمانی