به‌ڤیدیۆ.. له ئه‌ڵمانیا دیواربه‌ندێك بۆ ئالان كوردی دروستده‌كرێت
دوو گه‌نجی ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆیان درووستییان كردووه كه یه‌كێكیان به‌ره‌گه‌ز توركه
K24 - هه‌ولێر:
له نزیك بانكی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئه‌وروپا و له سه‌نته‌ری شاری فرانكفورتی ئه‌ڵمانیا، دیواربه‌ندێك به وێنه‌ی ئالان كوردی، دهنهخهشێنرێت.
دوو گه‌نجی وێنه‌كێشی ئه‌ڵمانی به‌ناوه‌كانی جه‌ستس بێكه‌ر و ئۆگوز شه‌ن كه به‌ره‌گه‌ز توره، دیواربهندهكهیان بۆ ئه‌و په‌ناخوازه كورده‌ی رۆژئاوا دروستكردووه، كه له ده‌ریای ئیجه، له‌گه‌ڵ دایك و برایه‌كی خنكان و ته‌رمی ئالان كوردی به خنكاوی له كه‌ناراوه‌كانی شاری بۆدرومی توركیا، جیهانی هه‌ژاند.
قه‌باره‌ی دیواربه‌نده‌كه 120 مه‌تر چوارگۆشه‌یه و نزیكه‌ی 40 كاتژمێر كارییان تێداكردووه.
جه‌ستس بیكه‌ر له لێدوانێكدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "HR"ی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت: "من به پێویستم زانی ئه‌و دیواربه‌نده دروست بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نی كاره‌ساتباری په‌نابه‌ران به به‌رده‌وامی له‌به‌رچاوی خه‌ڵك بێت، پێویسته ئێمه دهرگاكانییان بۆ واڵا بكه‌ین".
ئۆگوز شهنیش ده‌ڵێت: "خه‌ڵكێك زۆر بێره‌دا تێپه‌ڕده‌بن و دڵنیام وێنه‌ی ئالان كوردی به به‌رچاوییان ده‌كه‌وێت، خه‌م له‌وه ده‌خۆن كه ئه‌و كاره‌ساته روویداوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان ئه‌و دیواربهندهمان دروستكردووه".