راى به‌شێك له هاووڵاتیان ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان
"گه‌شبین نیم له‌و كۆبوونه‌وانه"
K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان و كۆبوونه‌وه له دوای كۆبوونه‌وه به‌شێك له هاووڵاتیان بۆ كوردستان 24 ده‌دوێن.
هه‌ركۆبوونه‌وه‌یه‌ك ته‌واو ده‌بێ لایه‌نه‌كان مژده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دیكه ده‌ده‌ن.
دوو پیره پیاو له دوای په‌نجا ساڵ ئێستا به‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌وه، جیاوازی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌م دوو پیاوه له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، كۆنه‌بوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامه.
یه‌كێك له‌م دوو پیره پیاو بۆ كوردستان24 ده‌ڵێ: "مووچه بده‌نه هه‌ژاران دونیا هێورده‌بێته‌وه".
مام عه‌بدولڵاش پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلووله بۆ كوردستان 24 گوتی: "خه‌ڵك گه‌شبین نییه، وه‌ك خۆم گه‌شبین نیم له‌و كۆبوونه‌وانه چونكه تائێستا ده‌رئه‌نجامێكیان نه‌بووه".
گه‌نجێكیش ده‌ڵێ: "به ئۆتۆمبێڵی مۆدیل به‌رز ده‌چنه كۆبوونه‌وه و قسه‌ی خۆش ده‌كه‌ن, له ته‌له‌فزیۆنیش نیشانیان ده‌ده‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی شتێكی گرینگی‌یان كردبێ و هیچیش نییه".
له به‌رامبه‌ردی گه‌نجێكی دیكه گه‌شبینی خۆی بۆ دۆخه‌كه ده‌ربڕێ و ده‌ڵێ: "زۆریش گه‌شبینم شته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌م وه‌زعه دۆخه‌كه تێپه‌ڕێندرێ".