فڕۆکەکانی تورکیا قەندیل بۆردومان دەکەنەوە

K24-هەولێر

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە، بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) یان لە چیای قەندیل لە باشووری کورستان بۆردومان کرد و دەستەی سوپاسالارانی تورکیا رایگەیاند ئەمە وەڵامی تەقینەوەکەی دوێنێی شاری ئەنقەرەیە.

دەستەی سوپاسالارانی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا گوتی: "هێرشەکان کە 11 فڕۆکەی جەنگاوەر ئەنجامیان دا بە تایبەت ناوچەی قەندیلیان لە باکووری عێراق کردە ئامانج کە سەرکردەکانی یاخوبووەکانی پاری کارێکارانی کوردستان لێین".

ئەم بۆردومانەی تورکیا دوای رۆژێک هات لەو تەقینەوەی کە شەوی رابردوو پایتەختی تورکیای کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی 37 کەس و برینداربوونی 125 ی دیکە.

تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە. و تا ئێستا پارتی کارێکارانی کوردستان هیچ روونکردنەوەیەکی لەمبارەوە نەداوە.

ئا: ئا ، ف