هێزە عێراقییەکان گەمارۆی فەلوجەیان چڕتر كردووەتەوە
شارۆچكەی فەلوجە سەر بە پارێزگای ئەنبارە لە دووری 60كیلۆمەتر كەوتووەتە خۆرئاوای شار بەغدای پایتەختی عێراق

K24 – ھەولێر:
ھێزە ئەمنییەكانی عێراق گەمارۆی سەر شاری فەلوجەیان چڕتر كردووەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە: "هێزە عێڕاقییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ چەكداری هۆزە سوننەكان لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە باشوری فەلوجە پێشڕەوی زۆریان كردووە و چەند ناوچەیەكیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە".
شارۆچكەی فەلوجە سەر بە پارێزگای ئەنبارە لە دووری 60 كیلۆمەتر كەوتووەتە خۆرئاوای شار بەغدای پایتەختی عێراق، تا ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایە بەڵام ناوچەكانی خۆرئاوا و باشووری شارۆچكەكە كۆنتڕۆڵكراونەتەوە.
لە 10 ی حوزەیرانی ساڵی 2014 چەكدارانی داعش ھێرشیان بۆ عێراق دەستپێكرد، شاری مووسڵ و چەند شارۆچكەیەكی دەوروبەری پارێزگای ئەنباركەوتنە بندەستی چەكدارانی داعش، لە شوباتی ھەمان ساڵ شارۆچكەی فەلەوجە لە لایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرا، تا ئێستا ھێزە ئەمنییەكانی عێراق نەیانتوانیوە كۆنتڕۆڵیبكەنەوە.