هێزە عێراقییەکان گەمارۆی فەلوجەیان چڕتر كردووەتەوە

شارۆچكەی فەلوجە سەر بە پارێزگای ئەنبارە لە دووری 60كیلۆمەتر كەوتووەتە خۆرئاوای شار بەغدای پایتەختی عێراق

K24 – ھەولێر:

ھێزە ئەمنییەكانی عێراق گەمارۆی سەر شاری فەلوجەیان چڕتر كردووەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە: "هێزە عێڕاقییەکان بە هاوبەشی لەگەڵ چەكداری هۆزە سوننەكان لە چەند ڕۆژی رابردوودا لە باشوری فەلوجە پێشڕەوی زۆریان كردووە و چەند ناوچەیەكیان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە".

شارۆچكەی فەلوجە سەر بە پارێزگای ئەنبارە لە دووری 60 كیلۆمەتر كەوتووەتە خۆرئاوای شار بەغدای پایتەختی عێراق، تا ئێستا لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعشدایە بەڵام ناوچەكانی خۆرئاوا و باشووری شارۆچكەكە كۆنتڕۆڵكراونەتەوە.

لە 10 ی حوزەیرانی ساڵی 2014 چەكدارانی داعش ھێرشیان بۆ عێراق دەستپێكرد، شاری مووسڵ و چەند شارۆچكەیەكی دەوروبەری  پارێزگای ئەنباركەوتنە بندەستی چەكدارانی داعش، لە شوباتی ھەمان ساڵ شارۆچكەی فەلەوجە لە لایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرا، تا ئێستا ھێزە ئەمنییەكانی عێراق نەیانتوانیوە كۆنتڕۆڵیبكەنەوە.

Fly Erbil Advertisment